
دوو کۆڵبەری دیکەی کورد لە سنوورەکانی پارێزگای ئورمیە لە کاتی کۆڵبەری و بە هۆی رووداوی سروشتییەوە گیانیان دا
رۆژی دووشەممە ٢٤ی بەفرانبار، کۆڵبەرێکی خەڵکی سەردەشت بە ناوی ”عوسمان رەمەزانی“ لە کاتی کۆڵبەری و کاتێک ویستوویەتی لە رووباری ”نۆکان“ بپەڕێتەوە، ئاو بردوویەتی و گیانی داوە.
ئەو کۆڵبەرە لاوە خەڵکی گوندی داوودئاوای شاری سەردەشت بووە.
لەلایەکی دیکەوە، رۆژی شەممە ٢٢ی بەفرانبار، کۆڵبەرێکی خەڵکی دشوانی سەر بە شاری سەڵماس، بەناوی ئەیووب ئەمینی كوری محەممەد، لەکاتی کۆڵبەری و بە هۆی سەرما و زوقمەوە رەق هەڵاتوە و گیانی داوە.
بەپێی راپۆرتی هەواڵدەری هەنگاو، لەسەرەتای ساڵی ٢٠١٩ی زایینیەوە لانیکەم چوار کۆڵبەری کورد بە هۆی رووداوی سروشتیەوە گیانیان داوە.
بهشی ( ههواڵی کوردستان )
ناونیشای وتار: گیان دانی دوو كۆڵبەر بەهۆی روداوی سروشتی لەسنوری پارێزگای ئورمیە
حکومەتی کەنەدا دوو دامەزراوە و هەشت کەسی دیکەی ڕژیمی خستە لیستی سزاکانییەوە
بهشی : ههواڵی ئێران رۆژ: 2023-03-28
پارسا قوبادی دەڵێت هیوادارە ساڵی ۱۴۰۲ خوێنی ناحەقی دیکەی تێدا نەڕژێت
بهشی : ههواڵی ئێران رۆژ: 2023-03-28
پێویسته ئوکراین باری مووشەکی بالیستیکی حکومەتی ئێران بۆ روسیه بکاته ئامانج
بهشی : ههواڵی ئێران رۆژ: 2023-03-28

سەپاندنی سزای لەسێدارەدان بۆ پێنج هاووڵاتیی خەڵکی ورمێ بە تۆمەتی "سیخوڕی".
بهشی : ههواڵی کوردستان رۆژ: 2023-03-23
