له‌سه‌رهێل 112
چوارشه‌مه‌ 9 خاکه‌لێوه‌ 2723
سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران
مەرگی گوماناوی زیندانیەكی كورد لە زیندانی خۆی

 زیندانیەكی کورد کە بە نیشانەی ناڕەزایەتی دەربڕین بە بەرپرسانی زیندان لێوەکانی خۆی دووریبۆوە، بە شێوەیەکی گوماناوی گیانی داوە

 رۆژی یەکشەممە ٢٣ی بەفرانبار، جەنازەی بەندکراوێکی کورد بە ناوی ”بێهرووز زەینالی زادە“ لە نێو ئاودەستی بەندیخانەی ناوەندیی شاری خۆی لەلایەن هاوبەندییەکانیەوە دۆزراوەتەوە.

تۆڕی مافی مرۆڤی کوردستان مردنی ئەو زیندانیەی گوماناوی لەقەڵەم داوە و رایگەیاندووە کە ئەو بەندکراوە بە نیشانەی ناڕەزایەتی دەربڕین بە رێگریی بەرپرسانی بەندیخانە و ئیزن نەدانی بە چوونە مرەخەسی، بۆ ماوەی سێ رۆژ بوو کە لێوەکانی خۆی دووریبۆوە.

ئەو هاووڵاتییە بە تۆمەتی دزی کردن دەستبەسەر و لە بەندیخانەی ناوەندیی خۆی سەر بە پارێزگای ئورمیە راگیرابوو.

بەرپرسانی بەندیخانە هۆکاری گیان لە دەستدانی ئەو بەندکراوەیان خۆکوشتن لەقەڵەم داوە.

بەپێی راپۆرتی هەواڵدەری هەنگاو: هەمان رۆژ بەندکراوێکی دیکەی خەڵکی بۆکان بە ناوی  حوسێن فەیزی پوور، لە بەندیخانەی ناوەندیی ئەو شارە خۆی هەڵواسیبوو.

 

لەماوەی ساڵی ٢٠١٨ی زایینیدا، لانیکەم ٢٧ بەندکراوی کورد لە بەندیخانەکانی ئێران گیانیان لە دەست داوە.
ڕێکه‌وت: 2019-01-16 06:38:08
به‌شی ( هه‌واڵی کوردستان )



خوێنه‌ر ده‌توانێ ئه‌و وتاره‌ له تۆڕه‌کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کان بڵاوبکاته‌وه‌‌
ناونیشای وتار: مەرگی گوماناوی زیندانیەكی كورد لە زیندانی خۆی