له‌سه‌رهێل 142
چوارشه‌مه‌ 9 خاکه‌لێوه‌ 2723
سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران
كوژران و برینداربونی دو كۆڵبەر لە سنوری شاری خۆی

 لە بەردەوامی کوژران و برینداربونی  رۆژانەی کۆڵبەرانی کورد لە سنورەکانی کوردستان، دوو کۆڵبەری دیکە لە سنوری خۆی بە تەقەی راستەوخۆی هێزە ئینتزامیەكانی رژیمی ئاخوندی ئێران بوونە قوربانی و کۆڵبەرێکیش رەق هەڵات

ئێوارەی رۆژی سێ شەممە ٢٥ی بەفرانبار، هێزە ئینتزامیەكانی رژیمی ئاخوندی ئێران لە بەرزاییەکانی گوندی رازی سەر بە بەشی قوتوور لە شاری خۆی، کاروانێکی کۆڵبەرانیان دایە بەر دەستڕێژی گوللە و لە ئاکامدا دوو کۆڵبەر کوژراو و بریندار بوون.

 

سەرچاوەیەکی ئاگادار لەوبارەوە رایگەیاند كە یەكێك لە كۆڵبەرەكان  بەناوی “عەبدوڵڵا یوسفی” گوللە بەر سەری کەوتووە و گیانی داوە.

هەروەها کۆڵبەرێکی دیكە بە ناوی ئیحسان خالیدی” بە سەختی بریندار بووە و بۆ ناوەندە دەرمانیەکان گوازراوەتەوە.

بەپێی راپۆرتی هەواڵدەری هەنگاو: هەمان رۆژ، کۆڵبەرێکی تەمەن ٢٠ ساڵی خەڵکی چالدێران بەناوی ”ئەمیر تاهیری“، بە هۆی زوقم و سەرماوە رەق هەڵاتووە و هێزە چەکدارەکانی تورکیە تەرمی ئەو کۆڵبەرەیان بۆ شاری وان لە باکووری کوردستان گواستووەتەوە.

 

 لە ماوەی ساڵی ٢٠١٨ی زایینیدا،  لانیکەم ٢٣١ کۆڵبەری کورد لە سنوورەکانی کوردستان کوژراو بریندار بوون.
ڕێکه‌وت: 2019-01-17 08:10:13
به‌شی ( هه‌واڵی کوردستان )



خوێنه‌ر ده‌توانێ ئه‌و وتاره‌ له تۆڕه‌کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کان بڵاوبکاته‌وه‌‌
ناونیشای وتار: كوژران و برینداربونی دو كۆڵبەر لە سنوری شاری خۆی