له‌سه‌رهێل 112
هه‌ینی 19 جۆزه‌ردان 2723
سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران
لێكۆڵەران، بۆ رزگاریی زەوی و دانیشتوانی پێویستە خواردنی گۆشت كەم كرێتەوە


ژمارەیەك لە زانا و لێكۆڵەرەوان لە لێكۆڵینەوەیەكدا كە لە تاریخی 26ی بەفرانباردا لە ژۆرناڵێكی پزیشكی باوەرپێكراودا بڵاو كراوەتەوە،خوازیاری گۆرانكاری گشتی و بەربڵاو لە شێوازی خواردن و خواردنەوەی خەڵك بوون بۆ ئەوەی هەم بارودۆخی تەندروستی بەرەو باشتر بروات و هەم زەوی بەرەو لەناوچون نەچێت.
ئەو لێكۆڵەرانە هەروەها دەڵێن، ئەم گۆرانكارییە لە خواردن و خواردنەوەی دانیشتووانی زەوی بابەتێكی حەیاتی و پێویستیە بۆ رێگری كردن لە لێدانێكی كارەساتباری هەرێمی بە هەسارەكەمان.
هەروەها لێكۆڵەران خوازیاری جوڵان و گەرانەوە بەرەو رژیمی غەزایی و خواردنی سەوزەوات،كەشاوەرزی و داب و نەریتی خەڵك لە ناوچە جیاوازەكان بوون.
لێكۆڵەران دەڵێن: دانیشتوانی كورەی زەوی پێویستە بەكارهێنانی گۆشت و شەكر بگەێننە نیوەی ئەو رێژەیەی كە لەمرۆدا بەكاری دەهێنن، بەكارهێنانی بەرهەمە شیرییەکان بەشێوەیەكی بەرچاو كەم بكەنەوە و لەبەرانبەردا خواردنی ئاجیل، میوە و سەوزە زیاد بكەن.
تیم لانگ، مامۆستای زانكۆی لەندەن و نوسەری لێكۆڵینەوەكە، دەڵێت: ئێمە لە بارودۆخێكی كارەساتبارداین.
هەروها ناوبراو لە لێكۆڵینەوەكانیدا ئاماژەی بەوە كردووە كە نزیكەی یەك ملیارد كەس لە دانیشتوانی سەر زەوی برسین، لەكاتێكدا كە دوو ملیارد كەس زیاتر لە پێویست و بەشێوەیەكی هەڵە خواردن دەخۆن، كە لە كۆتاییدا دەبێتە هۆی قەڵەوی لەرادەبەدەر، نەخۆشیەكانی دڵ و دیابەت.
ئەم لێكۆڵینەوانە نەتیجەی ئەو لێكۆڵینەوانەیە كە ئەنجامەكەی ماوەی 3 ساڵ درێژەی كێشاو 37 لێكۆڵەر لە 16 وڵاتی جیهان بەشداریان تێداكرد.
بەڵام شیركەتە بەرهەمهێنەرەكانی بەروبومی شیر و گۆشت بەتوندی رەخنەیان لەم لێكۆڵینەوەیە گرت و دەڵێن لێكۆڵەران بەشێوەیەكی ناشارەزایانە ئاکامە ئەرێنیەكانی خواردنی بەروبوومە شیرییەكان و گۆشتیان لەبەرچاو نەگرتووە.
لێكۆڵینەوەكان لەلایەن دامەزراوەی نادەوڵەتی(ئی ئەی تی) لە سوئێد رێكخراوە، و هەفتەنامەی لانسێت كە هەفتەنامەیەكی بەناوبانگ و باوەرپێكراوی پزشكی وڵاتی بریتانیایە، بڵاوی كردۆتەوە.
ڕێکه‌وت: 2019-01-17 19:43:22
به‌شی ( ڕه‌نگاوڕه‌نگ )



خوێنه‌ر ده‌توانێ ئه‌و وتاره‌ له تۆڕه‌کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کان بڵاوبکاته‌وه‌‌
ناونیشای وتار: لێكۆڵەران، بۆ رزگاریی زەوی و دانیشتوانی پێویستە خواردنی گۆشت كەم كرێتەوە