نوێترین ههواڵهکان
کوژران و بریندار بوونی چوار کۆڵبەر لە سنووری بانە
بە هۆی تەقەی راستەوخۆی هێزە ئینتزامیەكانی رژیم لە سنووری بانە، دوو کۆڵبەر بە سەختی بریندار بوون و دوو کۆڵبەری دیکەش لەکاتی هەڵهاتن رێگایان ون کردووە و ڕەقهەڵاتوون
ئێوارەی رۆژی دووشەممە ٨ی ڕێبەندان، هێزە ئینتزامیەكانی رژیم لە گوندی بڕوێشکانێ سەر بە بەخشی نەنۆڕی بانە دەستەیەک لە کۆڵبەرانیان داوەتە بەر دەستڕێژی گوللە و لە ئاکامدا دوو کۆڵبەر بە سەختی بریندار بوون کە ئێستا لە نەخۆشخانەی سەلاحەدینی ئەیووبی بانە لە ژێر چاوەدێریی پزیشکیدان و باری تەندروستی یەکێکیان ناجێگیرە.
هەروەها پۆلێكی دیکەی ئە وکۆڵبەرانە لە ترسی هێزەکانی ئێران لە رێگای سەرەکی لایان داوە و لە ئاکامدا رێگایان ون کردووە و دوو کەسیان بە هۆی سەرماوە گیانیان داوە.
هەواڵدەری هەنگاو: ناسنامەی یەکێک لەو دوو کۆڵبەرەی کە بە هۆی سەرماوە گیانی داوە ”سامان ساڵحی“ تەمەن ٢٢ ساڵ و خەڵکی سەقز راگەیەندوە و تا ئێستا ناسنامەی دوو سێ کەسی دیکە بۆ هەنگاو ئاشكرا نەبووە.
هەواڵەکان باس لەوە دەکەن کە کۆڵبەرێکی دیکەش چارەنووسی نادیارە و هەوڵەکان بۆ دۆزینەوەی ناوبراو بەردەوامە.
ڕێکهوت: 2019-01-29 08:49:40
بهشی ( ههواڵی کوردستان )

خوێنهر دهتوانێ ئهو وتاره له تۆڕهکۆمهڵایهتیهکان بڵاوبکاتهوه
ناونیشای وتار: کوژران و بریندار بوونی چوار کۆڵبەر لە سنووری بانە

حکومەتی کەنەدا دوو دامەزراوە و هەشت کەسی دیکەی ڕژیمی خستە لیستی سزاکانییەوە
بهشی : ههواڵی ئێران رۆژ: 2023-03-28
پارسا قوبادی دەڵێت هیوادارە ساڵی ۱۴۰۲ خوێنی ناحەقی دیکەی تێدا نەڕژێت
بهشی : ههواڵی ئێران رۆژ: 2023-03-28
پێویسته ئوکراین باری مووشەکی بالیستیکی حکومەتی ئێران بۆ روسیه بکاته ئامانج
بهشی : ههواڵی ئێران رۆژ: 2023-03-28

سەپاندنی سزای لەسێدارەدان بۆ پێنج هاووڵاتیی خەڵکی ورمێ بە تۆمەتی "سیخوڕی".
بهشی : ههواڵی کوردستان رۆژ: 2023-03-23