له‌سه‌رهێل 69
سێ‌شه‌مه 8 خاکه‌لێوه‌ 2723
سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران
كوژران و برینداربوونی 35 كۆڵبەر لەماوەی مانگی ژانویەی 2019 دا

 لە مانگی رابردووی زایینیدا لانیکەم ٣٥ کۆڵبەری کورد لە سنوورەکانی کوردستان کوژران و بریندار بوون کە زیاتر لە ٥٤٪ی ئەو ژمارەیە بە تەقەی راستەوخۆی هێزەکانی رژیم کراونەتە ئامانج
بەپێی راپۆرتی هەواڵدەری هەنگاو، لە ماوەی مانگی ژانویەی ٢٠١٩ دا، لانیکەم ٣٥ کۆڵبەری کورد لە سنوورەکانی کوردستان کوژراون و بریندار بوون کە لەو رێژەیە ٩ کەسیان گیانیان لە دەست داوە و ٢٦ کەسیان بریندار بوون.
زۆربەی ئەو کۆڵبەرانەی کە کوژراون و بریندار بوون ١٩ کەس بوون و دەکاتە زیاتر لە ٥٤٪ی کۆی حاڵەتەکان، بە تەقەی راستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی رژیمی ئاخوندی ئێران کوژراون و بریندار بوون.
هەروەها ١٣ کەسیان (٣٧٪) بە هۆی رووداوی سروشتی وەکوو سەرما، بەربوونەوە لە شاخ و کەوتنە ناو رووبارەوە گیانیان داوە و ٣ کۆڵبەریش بە هۆی تەقینەوەی مینەوە بریندار بوون.
زیاترین کۆڵبەر لە سنووری پارێزگای ئورمیە بوونەتە قوربانی کە لەمانگی ژانویەدا ٢٠ کۆڵبەر واتە ٥٧٪ی کۆی کوژراو و بریندارەکان لەو پارێزگایە تۆمار کراوە.
ڕێکه‌وت: 2019-02-02 08:34:36
به‌شی ( هه‌واڵی کوردستان )



خوێنه‌ر ده‌توانێ ئه‌و وتاره‌ له تۆڕه‌کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کان بڵاوبکاته‌وه‌‌
ناونیشای وتار: كوژران و برینداربوونی 35 كۆڵبەر لەماوەی مانگی ژانویەی 2019 دا