
لاوێکی کوردی خەڵکی شاری مەریوان، بەهۆی داهێنانە پزیشکییەکانیەوە هەتا ئێستا چەند جارێک خەڵاتی نێونەتەوەیی بەدەست هێناوە.
بەپێی راپۆرتی هەواڵدەری كوردپا:دوکتور "خەبات خدری" داهێنەری لاوی خەڵكی گوندی "دمیۆ" سەر بە شاری مەریوان، سێ دەرمانی گیایی بۆ چارەسەرکردنی نەخۆشییەکانی جگەر، پووکانەوەی ئێسک، ئارترۆز و پرۆستات دروست کردووە.
ئەم لاوە کوردە بەهۆی داهێنانەکانییەوە لە بواری پزیشکیدا هەتا ئێستا چەندین خەڵاتی بەدەست هێناوە، کە ریزبەندی خەڵاتەکانی بەم شێوەیەیە:
میدالیای زێڕی وڵاتی ئاڵمان بۆ "دەرمانی جەرگ" لە پێشانگای نێونەتەوەیی ساڵی ٢٠١٧.
میدالیای زیو لە پێشانگای نێونەتەوەیی لە وڵاتی تورکیە بۆ دەرمانی پووکانەوەی ئێسک و جگەر لە ساڵی ٢٠١٨.
دوو میدالیای زیو و بڕۆنز لە پێشانگای نێونەتەوەیی لە وڵاتی کوەیت بۆ دەرمانی پووکانەوەی ئێسک، ئارترۆز و پرۆستات لە ساڵی ٢٠١٩.
ئەم داهێنەرە کوردە لە پرێسکۆنفڕانسێكدا ڕایگەیاندبوو، کە داهێنەرەکان لە ئێراندا دەچەوسێندرێنەوە.
ناوبراو هەروەها دەڵێت، بە دانانی کات و هەزینەیەکی زۆر توانیومە دەرمانێکی تەواو گیایی بۆ چارەسەری نەخۆشییەکانی جەرگ دروست بکەم".
ناوبراو باسی لەوە کردبوو کە ماوەی چوار ساڵ دەبێت ئەم دەرمانەی دروستکردووە و تۆماری کردووە، هەروەها دەڵێت ئەو نەخۆشانە دەتوانن کەڵک لەم دەرمانانە وەربگرن کە بە دەست چەوری جگەر، هێپاتیت و سیزۆرەوە دەناڵێنن.
بهشی ( ههواڵی کوردستان )
ناونیشای وتار: لاوێكی كورد لەبواری پزیشكیدا شانازی تۆمار كرد
حکومەتی کەنەدا دوو دامەزراوە و هەشت کەسی دیکەی ڕژیمی خستە لیستی سزاکانییەوە
بهشی : ههواڵی ئێران رۆژ: 2023-03-28
پارسا قوبادی دەڵێت هیوادارە ساڵی ۱۴۰۲ خوێنی ناحەقی دیکەی تێدا نەڕژێت
بهشی : ههواڵی ئێران رۆژ: 2023-03-28
پێویسته ئوکراین باری مووشەکی بالیستیکی حکومەتی ئێران بۆ روسیه بکاته ئامانج
بهشی : ههواڵی ئێران رۆژ: 2023-03-28

سەپاندنی سزای لەسێدارەدان بۆ پێنج هاووڵاتیی خەڵکی ورمێ بە تۆمەتی "سیخوڕی".
بهشی : ههواڵی کوردستان رۆژ: 2023-03-23
