نوێترین ههواڵهکان
حوكمی ئێعدامی منداڵێكی سەقزی پەسەند كرا
دیوانی باڵای وڵاتی ئێران حوکمی سێدارەی بۆ منداڵێكی سەقزی پەسەند كردەوەو حوکمەكەی بە پارێزەرەکەی راگەیەند.
رۆژی سێشەممە رێكەوتی 1ی خەزەڵوەر، منداڵێك بەناوی شایان سەعیدپوور كوری سەلاحەددین، بە تۆمەتی کوشتنی بەئەنقەستی هاوڕێیەکی، لەلایەن لقی یەكەمی دادگای تاوانەكانی پارێزگای سنەوە، حوكمی سێدارەی بەسەردا سەپێندرا.
ئەو منداڵە تۆمەتبارە کە لەبەندیخانەی سنە ماوەی ١٠ رۆژ راگیرابوو، دوای پەسەند کرانی حوکمەکەی گوازراوەتەوە بۆ بەندیخانەی ناوەندیی شاری سەقز و ئێستا لەوێ دەستبەسەرە. بە پێی ئەو بەڵگانەی کە ”هێرانا“ بڵاوی کردووەتەوە، ناوبراو نەخۆشی دەروونی هەبووە و لە ژێر چاوەدێریی پزیشکیدا بووە، و تەنانەت چەندین جاریش هەوڵی خۆکوشتنی داوە.
بەپێی راپۆرتی هەواڵدەری هەنگاو: شایان سەعیدپوور لەدایکبووی ٣٠ی خەرمانانی ١٣٧٦ی هەتاوییە و لەکاتی ئەنجامی تاوانەکە راست ١٧ ساڵ و ١٠ مانگ و ٢٥ رۆژ تەمەنی هەبووە.
ڕێکهوت: 2019-02-19 07:50:12
بهشی ( ههواڵی کوردستان )

خوێنهر دهتوانێ ئهو وتاره له تۆڕهکۆمهڵایهتیهکان بڵاوبکاتهوه
ناونیشای وتار: حوكمی ئێعدامی منداڵێكی سەقزی پەسەند كرا

حکومەتی کەنەدا دوو دامەزراوە و هەشت کەسی دیکەی ڕژیمی خستە لیستی سزاکانییەوە
بهشی : ههواڵی ئێران رۆژ: 2023-03-28
پارسا قوبادی دەڵێت هیوادارە ساڵی ۱۴۰۲ خوێنی ناحەقی دیکەی تێدا نەڕژێت
بهشی : ههواڵی ئێران رۆژ: 2023-03-28
پێویسته ئوکراین باری مووشەکی بالیستیکی حکومەتی ئێران بۆ روسیه بکاته ئامانج
بهشی : ههواڵی ئێران رۆژ: 2023-03-28

سەپاندنی سزای لەسێدارەدان بۆ پێنج هاووڵاتیی خەڵکی ورمێ بە تۆمەتی "سیخوڕی".
بهشی : ههواڵی کوردستان رۆژ: 2023-03-23