
دەورەیەكی سەرەتایی پێشمەرگەی تازە پەیوەست بوو بەریزەكانی سازمانی خەبات كۆتایی پێهات. رۆژی هەینی ریکەوتی 13ی سپتامبری 2019، رێورەسمی كۆتایی هاتنی دەورەی سەرەتایی و چەكداركردنی پۆلێك پێشمەرگەی تازەپەیوەست بوو، لەژێر چاودێری و بەرێوەبردنی كۆمیسیۆنەكانی سیاسی نیزامی و پەروەردە و لەژێر ناوی دەورەی شەهید " محەممەدئەمین غەزاڵی" بەرێوەچوو.
سەرەتای رێورەسمەكە بە دەقەیەك بێدەنگی بۆ رێزگرتن لە رۆحی شەهیدان دەستی پێكرد و پاشان چەند وتەیەك لە لایەن بەرێز کاک شۆرش حاجی ئەندامی رێبەرایەتی سازمانی خەبات پێشكەش كرا كە تێیدا ووتی:
بوون بە پێشمەرگە شانازییەكی گەورەیە كە تەنیا نسیبی كەسانی باوەر بەخۆبوو و تێگەیشتووی ناو كۆمەڵگا دەبێ ئەوانەی كە لە بەرانبەر بێ عەداڵەتیەكان هاواری نارەزایەتی بەرز دەكەنەوە و لە پێناو نەهێشتنی ستەم دێن خەبات دەكەن و ئامادەن لەو پێناوەدا گیانیان فیدا بكەن. نابی لە بیرمان بچی چەندە پەیوەست بوون بە ریزەكانی شۆڕش و خەبات گرینگە ئەوەندەش مانەوە و خۆپەروەردەكردن لەناو شۆڕ گرینگە و تەنیا بابەتێك كە ئەوە پشت راست دەكاتەوە ئەو كەسەی دێ بۆ خەبات و تێكۆشان لە رووی تێگەیشتووییەوە بووە ئەوە مانەوە تا سەركەوتنی یەكجاتری لە ناو ریزەكانی شۆڕش دایە. بەرێز حاجی لە بەشیكی تری قسەكانیدا ووتی: لەكاتێكدا دەورەیێكی تر لە زنجیرە دەورەكانی فێرگەی سیاسی نیزامی سازمانی خەبات كۆتایی پێدێنین كە ئاڵوگۆرەكان لە ئاستی نێونەتەوەیی و لە ئاستی ئێراندا بە قازانج و هاوتەریبی بەرژوەندییەكانی جوڵانەوەی رزگاریخوازانەی نەتەوەییمانە و رژیمی جینایەتكاری ئاخوندی زیاتر لە هەر كاتێكی تر تەریك كەوتۆتەوە و قەیرانە سیاسی و ئابووری و كۆمەلایەتیەكان گەمارۆی ئەو دەسەڵاتە دواكەوتوەیان داوە و دوورەدیمەنی چارەسەر كردن و زاڵ بون بە سەر ئەو كێشانە یەكجار تاریك و لێڵە. لەوەها هەل و مەرجێكدا بێگومان ئەركی هێزی رزگاریدەری كوردستان قورستر و پربایەخترە و ئەوە دەخوازێ كە بە كاری زیاتر و یەكێـتی و تەبایی گشتی، خەبات و تێكۆشانی خۆمان دژی دەسەڵات بەرەوپێش ببەین.
لەدوای ووتەكانی کاک شۆرش حاجی، لەلایەن یەکێک لە هاورێیانی پێشمەرگە پەیامی سپاس و پێزانین لە مامۆستایانی فێرگە خوێندرایەوە و لە پاشان دا چەكی شەرەف و كەرامەت لەلایەن بەرپرسانی کومیسیونی سیاسی نیزامی پێشكەش بە پێشمەرگە تازە پەیوەست بووەكان بەریزەکانی سازمانی خەبات كرا.
بهشی ( ڕهنگاوڕهنگ )
ناونیشای وتار: دەورەیەكی دیكەی فێرگەی پێشمەرگایەتی سازمانی خەبات كۆتایی پێهات




بڕینەوەی داری دارستانی گوندی "ساوجیـ"ـی مەریوان لەلایەن ڕژیمەوه
بهشی : ههواڵی کوردستان رۆژ: 2023-06-07
