
زۆربەی خواردنەکانی نێو بازاڕ بەتایبەت ئەو خواردنانەی کە ئامادە یان نیوە ئامادەن وەکوو سۆسیس" کالباس" پیززا" هەمبەرگر" و پەتاتەی سوورەوەکراو، هەموویان چەوری و خوێی زۆریان هەیە کە وێڕای چکۆلەکردنەوەی مێشک، هەناسە و دڵ توشی کێشە و نەخۆشی دەکەن.
هەروەها ئەگەر خانەوادەکان بەهەر هۆکارێک توانای دابین کردنی ئەو خۆراكانەیان نیە كە ئێنێرژی(ووزە)، پڕۆتین، ویتامین و مەوادی سروشتی پێویستی جەستەی تێدایە، توشی نەخۆشینێکی زۆر بەهۆی کەم و کوڕِی مەوادی خواردەمەنی دەبن.
توش بوونی كەسەكان بە هەموو جۆرە نەخۆشیەكانی چڵك(عفونەت)، ڕیخەلۆ کە بەهۆی خواردنی نانی چەورو فول کالۆریە، هەروەها بەربڵاوی نەبونی خواردن، بارودۆخی جەستەیی و هێزی فکری توشبووانی بە دواوەیە، و ڕۆژبە ڕۆژ لاوازتر دەبن.
لە نێو خانەوادەكان دا ئەگەر زۆرخۆری و خراپخۆری و تەک خۆری بەشێوەی بەردەوام بێ، مەترسی توشبوون بە نەخۆشینی شەکرە و نەخۆشینی دڵ زۆرتر دەکات.
بەرزبونەوەی ئاستی زانیاری لەبواری خواردن و شێوەی هەڵبژاردن و چۆنیەتی بەرهەم هێنانی دایکان بۆ هەموو خێزان، دەتوانێ کێشەی زۆری بنەماڵە بەتایبەت ئافرەتان چارەسەربکات بەبێ ئەوەی هەزینەی زۆر بکەوێتە سەر شانیان.
بهشی ( ڕهنگاوڕهنگ )
ناونیشای وتار: كامانەن ئەو خواردنانەی مێشک چکۆلە دەکەنەوە؟!
برینداربوونی هاووڵاتییەکی بەلووچ و سووتانی ئۆتۆمبێلەكەی بەهۆی تەقەی هێزە بەكرێگیراوەكانی ڕژیم
بهشی : ههواڵی ئێران رۆژ: 2023-06-09




پشتڕاستکردنەوەی ناسنامەی ئەو گەنجەی لەلایەن ترۆریستەکانی پۆلیسی بوشێهرەوە شەهید کرا
بهشی : ههواڵی ئێران رۆژ: 2023-06-08