
هاونیشتمانیانی كوردستان!
ناوەندە جیهانیەكانی پارێزەری مافی مرۆڤ!
جارێكی دیكە ڕژیمی سەركوتگەری ئاخوندی لە درێژەی سیاسەت و كردەوە دزێوەكانی بەرانبەر بە گەلی ستەملێكراوی كورد،بڕیاری وێرانكردن و چۆڵ كردنی دێ و ناوچەكانی كوردستانی ئێران و بە دیاری كراوی، بڕیاری چۆڵكردنی دێ كانی، (گۆڕەشێر،ئەشكانی خوارو،هەرزنە،كاگێ،نۆكان و تیێتی)ی لە ناوچەی سەردەشت ڕاگەیاندوە. ئاخوندە سەركوتگەرەكان بەو بڕیارە دژی ئینسانیەیان لە بەرانبەر خەڵكی كورد،جارێكی دیكە نیشانیاندا كە دژمنی سۆێند خواردوی خەڵكی كوردستانن،هەروەك چۆن لە ناوچەكانی دیكەی كوردستان لە هەوڵی پاكتاوی كوردن، بەم كردەوەشیان درێژە بە مەبەست و ئامانجەكەیان كە وێران كردنی كوردستان و پێ ملكردنی خەڵكی كورد بە ویستە ناڕەواكانیان و سیاسەتی چەپەڵیان دەدەن. سازمانی خەبات ی كوردستانی ئێران ئەو بڕیارە دژی ئینسانیەو دژ بە گەلی كورد كە لە لایەن ناوەندەكانی دەسەڵات و ئەنجومەنی باڵای ئەمنیەتی ڕژیمی ئاخوندی دراوە،بە توندی مەحكوم دەكاو داوا لە ڕێكخراوە جیهانیەكانی پارێزەری مافی مرۆف و رێكخراوی نەتەوەیەكگرتوەكان و تێكڕای ناوەندە مرۆف دۆستەكان دەكا لە بەرانبەر ئەو كردەوە دژی ئینسانیە دژ بە گەلی كورد هەڵۆێست بگرن و مەحكومی بكەن.
سازمانی خەبات ی كوردستانی ئێران
٧ی ڕەزبەری ١٣٩٩ كۆچی خۆری ٢٨ ی سپتامبری ٢٠٢٠
بهشی ( بهڵگهنامهکان )
ناونیشای وتار: ڕاگەێندراوی سازمانی خەبات لە پێوەند بە پیلانی ڕژیمی ئێران بۆ چۆڵ کردنی شەش گوندی کوردستان




بڕینەوەی داری دارستانی گوندی "ساوجیـ"ـی مەریوان لەلایەن ڕژیمەوه
بهشی : ههواڵی کوردستان رۆژ: 2023-06-07
