
پاش نیوەڕۆی ڕۆژی پێنج شەممە ڕێكەوتی 17ی ڕەزبەر، محەممەد ڕەزا شەجەریان، هونەرمەندی بە ناوبانگی ئێرانی دوای ململانێیەکی زۆر لەگەڵ نەخۆشی سەرەتان، لە تەمەنی 80ساڵی، گیانی سپارد.
شەجەریان لەماوەی چەند ساڵی ڕابردوو بە ئاشکرا دژایەتی سیاسەتی ڕژیم و سەرکوتگەریەکانی خەڵکی ئێران لە لایەن هێزە سەرکوتگەرەکانی، دەکرد.
شەجەریان لە چەند مانگی ڕابردوو دا چەندین جار بەهۆی خراپی تەندروستی، لە نەخۆشخانە خەوێندرا بوو، بە داخەوە ڕۆژی پێنج شەممە باری تەندروستی خراپتر دەبێت، و هۆمایون شەجەریان كوڕی ناوبراو ڕایگەیاند کە باوکی گیانی سپاردوە.
پاش بڵاوبونەوەی ئەو هەواڵە، هۆگرانی لە بەردەم نەخۆشخانەکە کۆبونەوە وبە دروشمی دژی دیکتاتۆر، و دژی تلڤیزیونی ڕژیم ناڕەزایەتی خۆیان لە قەدەغە کردنی دەركەوتنی محەممەد ڕەزا شەجەریان لەماوەی ئەو چەن ساڵە دا، دەربڕی.
هێزە ئەمنیەکانی ڕژیم بە گازی فرمێسک ڕێژ و باتووم بەڕەنگاری خەڵکی ناڕازی بون و هەوڵی سەرکوتی خۆپیشاندەرانیان دا و تەنانەت چەندین کەس دەسبەسەر کراون.
محەممەد ڕەزا شەجەریان یەکێک لە گۆرانیبێژ و شارەزایانی گەورەی موسیقای ئێران بوو کە لە ماوەی زیاتر لە پەنجا ساڵ لەتەمەنی خۆی خزمەت بە هونەرو گۆرانی لە ئێران، كرد.
بهشی ( ئهدهب و هونهر )
ناونیشای وتار: محەممەد ڕەزا شەجەریان،گۆرانی بێژی بە ناوبانگی ئێران كۆچی دوایی كرد




بڕینەوەی داری دارستانی گوندی "ساوجیـ"ـی مەریوان لەلایەن ڕژیمەوه
بهشی : ههواڵی کوردستان رۆژ: 2023-06-07
