
10ی خەزەڵوەرەو رۆژی سەرهەڵدان، بەرگری لە دژمن و دیفاع لە نیشتمانە.
ڕۆژی پێشمەرگەی هەزار دەستان و ڕۆڵەی باوەر و ئیمانە! ئەو پێشمەرگەی بۆ سەربەستی خاك و خەڵكی كوردستان گیان لەسەر دەست، سینگی كردۆتە مەتەرێزی شەرەف و خۆڕاگری. ئەو پێشمەرگەی بست بە بستی خاكی كوردستان دەپارێزێ و بەبێ ئازادی نیشتمان ئۆقرە ناگرێ.
10ی خەزەڵوەرەو سەرەتای هەڵوەرینی سوپای داگیركەر و پەڕپەربوون و هەڵوەرینی ستوونی پاسداری دژە كورد، خۆفرۆش و هەرچی نەیار بە كورد و كوردستانە.
دیسان خەزەڵوەرە، ئەو خەزەڵوەرەی بۆ پێشمەرگەی سازمانی خەبات، بەهار و وەرزی نوێی هەستانەوەو ڕابوون دژ بە دژمنانی كورد و كوردستانە.
10ی خەزەڵوەرەو ڕۆژی گرتنەبەری رێبازی هەشت ئەستێرەی درەوشاوەی ئاسمانی ساماڵی نیشتمانی كوردانە، ئەو ئەستێرانەی لە 10ی خەزەڵوەری 58دا بەرەو ئاسمان و بەهەشتی شەهیدانی كورد و كوردستان ڕاخوشین و ڕێ و رێبازی كوردبوون و كوردایەتیان بۆ نەوەكانی دوای خۆیان بە دیاری هێنا.
ئێمەیش لەم رۆژە پیرۆز و پڕِ حەماسەتەدا پشت ئەستوور بە ڕابردووی پاك و بێ گەردی سازمانی خەبات، بەهیممەتی بەرزی لاوانی فیداكاری كوردستان، دەرسی شۆرشگێڕی دەخوێنین و بانگی سەربەرزی ژیان بە گوێی تاك بە تاكی دانیشتوانی زێدی پیرۆز دەڵێینەوەو بەڵێن بە خوێنی گەشی شەهیدانی سوورخەڵاتی رێبازی خەبات دەدەینەوە كە تا سەر و سەركەوتن بێ پسانەوە، سەنگەری شەهیدان ئاوەدان و ئاوەدانتر بكەینەوە.
بهشی ( ئهدهب و هونهر )
ناونیشای وتار: 10ی خەزەڵوەر!




بڕینەوەی داری دارستانی گوندی "ساوجیـ"ـی مەریوان لەلایەن ڕژیمەوه
بهشی : ههواڵی کوردستان رۆژ: 2023-06-07
