له‌سه‌رهێل 70
هه‌ینی 19 جۆزه‌ردان 2723
سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران
پێشمەرگە و لایەنگر تەواوكەری یەكتر و سەرمایەی مرۆیی سازمانەكەیانن !!!

ماردین زاهێدی

هەموومان باش دەزانین کە هۆکاری پەیوەست بوونی کەسەکان بە سازمان و حیزبە سیاسیەكان بەهۆی نەبوونی ئازادی و چەوساوەنەوە بە دەستی ڕژیمی گەندەڵ و خوێنڕێژی ئاخوندی ئێران و لەسەر باردۆخی نالەباری ژیانە. خەڵکی کوردستان میللەتێکی چەوساوەی دەستی ڕژیمی ئاخوندیە و باری ئابووریان باش نییەو تا زۆرترین ڕادە بەدەستی ئەو حکومەتە خوێنڕێژە وەزاڵە هاتوون و بەشێك لەو خەڵكە کە توانیویانە پەریوەی دەرەوەی وەڵات بوون و بە ناچار ملیان داوەتە ژیانی تاڕاوگە و دیاسپۆڕا، و بەشێكی دیكەش كە بڕیاری بەرەنگاری ئەو دۆخە سەپاوەیان داوە لە ڕیزی هێزە شۆرشیگێڕەكانی كوردستاندا جێگیر بوون و خەباتیان كردووەتە پیشەی خۆیان و بەپێی توانا هەوڵ دەدەن بە موبارزەیەکی شیاو و ڕەوا بەیەکجاری کۆتایی بە دەسەڵاتی ئاخوندان بێرن. هەر بۆیە پێشمەرگایەتی هەر بەوجۆرە کە لە ناوەکەیدا دیاره بۆ خەبات و ڕزگاریخوازی گەل و نیشتمانەو لەگەڵ سەوداو بازرگانی زۆر جیاوازەو بە خۆبەخش پێناسە دەکریەت. هەر بۆ ئەوەسە ئەو كەسەی ئەوێتە پێشمەرگە لای نەتەوەو ئازادیخوازان بەچاوی ڕێز تەواشای ئەكریەت و پێشمەرگە دەبێتە سەرمەشقی ژیان و سومبولی قارەمانی و فیداكاری. زۆرجار وا پێش هاتووە بە هۆی كێشەگەلێكی تایبەت، ئەو كەسەی پێشمەرگەیە ناتوانێ‌ درێژە بە كار و ئەركە تەشكیلاتی و پێسپێردراوەكانی بات و لە ریزی پێشمەرگایەتی دەچێتەدەر و دەبێتە لایەنگر. لایەنگر لەگەڵ ژیانی تایبەتی خۆی سۆز و پایبەندی بۆ تەشكیلات و رێبازەكەی ئەمێنێ و لە هەندێ كار و چالاكیدا دەچنەوە بە دەم سازمانەكەیان و بەپێی فرسەت و تواناكان ئەرك ئەگرنە ئەستۆ. ئەركی پێشمەرگە و لایەنگر لەوەدا لەیەک جیا دەکرێتەوه، واتە مادام کە تۆ پێشمەرگە بیت لە چوارچێوەیەکی دیاری کراو و یاساو سیاسەتی تایبەت بە پێشمەرگە و لایەنی سیاسی خۆت پەیڕەو دەکا. ئەو ئەركانەی پێشمەرگە و ئەندام و لایەنگر گرێ دەدا بە یەك ئوسولە تەشكیلاتیەكانی سازمان و ئامانجە بەرزەكانی نەتەوەی كوردە، هەر بۆیە پێشمەرگە و لایەنگر لە ئامانجە یەكن بەڵام لە چۆنیەتی كاركردن و تێكۆشان و ماف و ئەركدا جوێ دەكرێنەوە. كۆتا قسە ئەوەیە كە رۆڵەكانی كورد پێویستە لە پێناو ئامانجەكاندا رێگەی خەبات و مقاومەتی رەوای نەتەوەكەیان بگرنەبەر و لە هەر دۆخ و شەرائیتێكدا بن ئامانج و سازمانەكەیان ئەولەویەتە بۆیان و بەتایبەت پێشمەرگە و ئەندام و لایەنگرانی ئاشكرای سازمان كە پەریوەی دەرەوەی وەڵات بوون وەكوو سەرمایەی مرۆیی گرینگ و كاریگەر، بۆ بردنە پێشی سازمان و ئامانجەكانی كار دەكەن.
ڕێکه‌وت: 2021-05-30 08:10:42
به‌شی ( کۆمه‌ڵایه‌تی )



خوێنه‌ر ده‌توانێ ئه‌و وتاره‌ له تۆڕه‌کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کان بڵاوبکاته‌وه‌‌
ناونیشای وتار: پێشمەرگە و لایەنگر تەواوكەری یەكتر و سەرمایەی مرۆیی سازمانەكەیانن !!!