
هاونیشتمانیانی بەرێز!
سپاس و پێزانینتان پێشكەش دەكەین لە بەرانبەر نەبەزی و بڕیاری نیشتمانپەروەرانەتان.
ئێوە جارێكی دیكە بە بایکۆتی به‌رینی شانۆی هه‌ڵبژاردنی ڕژیم، ناڕەوا بوونی دەسەڵاتی دیكتاتۆری ئاخوندی و ڕەوادار بوونی ویست و ئامانجەكانی مافەكانی گەلی كوردتان سەلماندەوە.
هەروەها جێگەی خۆشی و شادیە كە تێكڕای گەلانی ئازادیخوازی ئێران و کوردستان هاوكات و پێكەوە، شانۆی هه‌ڵبژاردنه‌کانی ڕژیم بۆ سەرکۆماری و شۆرای گوند و شارەکانی ئێران كە له ڕۆژی ٢٨ی جۆزەردانی ساڵی ١٤٠٠ی هەتاوی به‌ڕێوه چوو ،بایكۆت كرد.
هه‌روه‌ک چاوه‌ڕواندەکرا، کۆمه‌ڵانی خه‌ڵک ئه‌م هه‌ڵبژاردنه‌یان بایکۆت کرد و ناوه‌نده‌کانی ده‌نگدانی ڕژیم له سه‌رتاسه‌ری ئێران به چۆڵی بینران، ته‌نانه‌ت له هێندێك ناوه‌ندی ده‌نگدان ته‌نها داروده‌سته و کارمه‌ندانی ناوه‌نده‌کانی ڕژیم ده‌بینران و به‌کرێگیراوانی ڕژیمیش شه‌رمه‌زار و ڕسوا کران. ئه‌م بایکۆته به‌رینه‌ی خه‌ڵکی ئێران و کوردستان، سه‌رانی ڕژیمی توشی ترس و نیگه‌رانیه‌کی زۆر کرد بە تایبەت كە لە ماوەی چەند مانگی ڕابردودا به فێڵ و پلانی داڕێژراوی خۆیان هه‌وڵێکی زۆریان دا بۆ هێنانی خەڵک بۆ سەر سندوقەکانی دەنگ دان، به‌ڵام سه‌رکه‌وتوو نه‌بوون.
به‌تایبه‌ت له شاره‌کانی کوردستانی ئێران. خەڵک بە هێز و یەکگرتووییەوە ئه‌م شانۆی هه‌ڵبژاردنه‌یان بایکۆت کرد و سه‌لماندیان كە ئاخوندان و دەسەڵاتەكەیان نامەشروعەو مه‌رگ و شکستی ئه‌م ڕژیمه ده‌بێ بێتەدیی، و له کوردستانه‌وه چەخماخەی ڕاپەڕینی سەرانسەری سه‌رهه‌ڵبدات و خه‌ڵکی کوردستان وەك هەمیشە له‌ڕیزی پێشه‌وه‌ی خه‌بات و تێکۆشان دەبن له پێناو ڕزگارکردنی خه‌ڵکی ئێران له دەست زوڵم و سته‌م و چه‌وسانه‌وه.
لە ڕۆژی هەینی و لە كاتی بەڕێوەچونی شانۆی هەڵبژاردن، خه‌ڵکی ئێران و کوردستان به بایكۆت كردنی هەمەلایەنە، بە ڕوونی په‌یام و بڕیاڕی ڕوخان و له‌ناوچوونی ئه‌م ڕژیمه‌یان بۆ هه‌موو لایه‌ک و دەسەڵاتدارانی دیكتاتۆر گەیاند. سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران، پیرۆزبایی ئه‌م سه‌رکه‌وتنه مه‌زنه له گه‌لانی ئێران و به‌ره‌ی ئازادیخوازان و ئۆپۆزیسیۆنی دژی ڕژیم به گشتی و کۆمه‌ڵانی ئازادیخوازی ئێران و کوردستان به‌تایبه‌تی ده‌کا. ئه‌م سه‌رکه‌وتنه مه‌زنه پیرۆزە لە بنه‌ماڵه و که‌سوکاری سه‌ربه‌رزی شه‌هیدانی سورخه‌ڵاتی ڕێگه‌ی ئازادی.
دڵنیابن خه‌ڵکی ئێران و کوردستان بە یه‌کگرتوویی و هاوده‌نگی،له هه‌وڵ و خه‌باتیان تا ڕوخانی ڕژیمی ئاخوندی و گه‌یشتن به‌ماف و ئازادیه‌کان تێدەكۆشن و بە دامەزرانی حكومەتێكی دیموكراتیك و پارڵمانی لە ئێران مافەكانیان دەستەبەر دەبێ .
سازمانی خەبات ی كوردستانی ئێران
كومیتەی ناوەندی
29ی جۆزەردانی 1400 كۆچی خۆری
به‌شی ( به‌ڵگه‌نامه‌کان )
ناونیشای وتار: سپاس و پێزانینی سازمانی خەبات بۆ خەڵكی كوردستان




بڕینەوەی داری دارستانی گوندی "ساوجیـ"ـی مەریوان لەلایەن ڕژیمەوه
به‌شی : هه‌واڵی کوردستان رۆژ: 2023-06-07
