
عەلی بەهرامی
مێژووی گه‌لی كورد لێوانلێوه له ئازار و مه‌رگه‌سات و رووداوی دڵته‌زێنی ده‌ستی نه‌یاران و داگیركەران به سه‌ری دا، لاپه‌ره‌یێك له دیرۆكی ئه‌و گه‌له بێ مافه نییه ئازار و زامێكی قوڵ و بێ به‌زییانه‌ی تێدا تۆمار نه‌كرابێ. یه‌ك له‌و ئازار و رووداوه دڵته‌زێنانه‌ی له لایه‌ن رژیمی به‌عسی رووخا‌و به‌سه‌ر گه‌له‌كه‌ماندا هات شیمیایی بارانی شاری سه‌رده‌شت و كوشتن و بریندار بوونی سەدان مرۆڤی بێ تاوانی كورد بوو.
٧ی پووشپه‌ری ساڵی ١٣٦٦ی كۆچی خۆری رژیمی به‌عسی عێراق، له‌كرده‌وه‌یێكی دڵره‌قانه و پێچه‌وانه‌ی یاسا نێوده‌وڵه‌تی و مرۆڤایه‌تیه‌كان خه‌ڵكی مه‌ده‌نی شاری سه‌رده‌شت و دیهاته‌كانی ده‌وروبه‌ری كرده ئامانجی بۆمبه مه‌رگهێنه‌ره‌كانی و له‌ماوە‌یێکی كه‌م دا ژماره‌یێكی زۆر له خه‌ڵكی بێتاوانی شاری سه‌رده‌شتی شه‌هید و ژهراوی كرد. له‌و كرده‌وه جینایه‌تكارانه‌یه دا نزیك به ١٣٠ كه‌س له خه‌ڵكی سه‌رده‌شت شه‌هید و سه‌رووی ٨٠٠٠ كه‌س ژهراوی و زامدار بوون. ئه‌م تاوانه به‌ڵگه‌یێكی دیكه بوو بۆ سه‌ر تاوانه‌كانی دژمنانی كوردستان كه ده‌یانهه‌وێ ئه‌م نه‌ته‌وه قڕ بكه‌ن و ئاسه‌واری نه‌هێڵن. ئه‌م شێوه سه‌ركوت و هێرشه بۆ سه‌ر نه‌ته‌وه‌یێكی زیندووی وه‌ك كورد، ده‌چێته خانه‌ی جینۆسایدكردنی نه‌ته‌وه‌یێك و پێویسته كار بۆ ئه‌وه بكرێت كه ئه‌م پرس وكاره‌ساتانه‌ی كه لە مێژووی كورد دا زۆرە، بكرێته بابه‌تێكی گشتی و له كۆر و كۆمه‌ڵه نێونه‌ته‌وه‌ییه‌كاندا به جینۆساید و پاكتاوكردنی نه‌ته‌وه‌ی كورد ئه‌ژمار بكرێت.
چه‌نده ئاستی ئه‌و جینایه‌ته به سه‌ره‌نج دان به پێوه‌ره ئینسانی و حقوقی و هه‌ورها كاتی روودانی ئه‌و كرده‌وه‌یه پانتایێكی گشتگیر و به‌رفراوانی هه‌یه، ئه‌وه‌نده‌ش كه‌مته‌رخه‌میه‌كانی رژیمی ئێران له‌دوای ٣٤ ساڵ بەسەر ئه‌و كاره‌ساته جێگه‌ی داخ و نیگه‌رانیه.
ئه‌مرۆ له پاش ٣٤ ساڵ به‌سه‌ر ئه‌و رووداوه دڵته‌زێنە، خه‌ڵكی شاری سه‌رده‌شت ئێستاش به ده‌ست شوێنه‌واری گازی ژهراوی خه‌رده‌ل ده‌ناڵێنن و سه‌ره‌ڕای ئازاری قورسی مه‌عنه‌وی له‌كیس دانی خزم و كه‌س و كار، ئازاره جه‌سته‌ییه‌كان به‌رۆكی زامدارانی چه‌كی شیمیایی شاری سه‌رده‌شتی به‌رنه‌داوه و له‌به‌ر بێ خزمه‌تی و گوێنه‌دانی ده‌سه‌لاتدارنی ئێران كە گه‌نده‌ڵتر و بێ به‌زه‌یی تر له سه‌دامن، له هه‌ل و مه‌رجێكی ناله‌بار دان.
سه‌ره‌ڕای به‌ڵینه به‌رده‌وامه‌كانی ده‌سه‌لاتدارانی رژیم نه‌خۆشخانه‌یێكی تایبه‌ت به زامدارانی شیمیایی به بوونی دوكتۆری پسپۆر له‌بواره‌كانی چاو و پێست و سی، له‌شاری سه‌رده‌شت نه‌كراوه‌ته‌وه و خه‌ڵكی به‌ش مه‌ینه‌ت ده‌بێ بۆ دابین كردنی داوده‌رمان و چاره‌سه‌ر، ئه‌ویش به نرخێكی گران، سه‌ردانی شاری ورمێ و ته‌ورێز و تاران و... بكه‌ن.
سیاسه‌تی دژمنكارانه‌ی ده‌سه‌لاتدارانی رژیم له‌راست خه‌ڵكی كورد به گشتی و به تایبه‌تی خه‌ڵكی زامداری سه‌رده‌شت روون و ئاشكرایه و ئه‌گه‌ر هێندێك كات باسی له‌و خه‌ڵكه زامداره كردبێ ته‌نیا بۆ بردنه پێشی مه‌به‌ست و به‌رژه‌وه‌ندییه گڵاوه‌كانی خۆی بووه.
بۆ به‌رپه‌رچدانه‌وه‌ی ئه‌م سیاسه‌ته‌ی ڕژیم، پێویسته هه‌موو ئازادیخوازان وبه‌تایبه‌ت هێزه خه‌باتكاره‌كانی كوردستان، گرینگی زیاتر به‌م كاره‌ساتانه بده‌ن وبه‌كۆكردنه‌وه‌ی به‌ڵگه و دیكۆمێنت، هه‌وڵه‌كانی خۆیان بۆ زیاتر ناساندنی ئه‌م تاوانانه به دنیایی ده‌ره‌وه زیاتر چڕ بكه‌نه‌وه. پێویسته چه‌نده بۆ به‌جینۆساید ناساندنی شیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه‌ی شه‌هید هه‌وڵدرا، ئه‌وه‌نده‌ش بۆ سه‌رده‌شت هه‌وڵ بدرێ، چونكه ئه‌م دووكاره‌ساته ڕه‌مز و هێمای قڕكردنی نه‌ته‌وه‌یێكی ژێرده‌ست و چه‌وساوه‌ن كه به درێژایی مێژوو به‌م شێوه غه‌دریان لێكراوه و هه‌تا ئێستاش ناتوانن پر ِبه گه‌روی خۆیان هاواری ئازادیخوازی سه‌ربده‌ن.
به‌شی ( کۆمه‌ڵایه‌تی )
ناونیشای وتار: یادی ٣٤ ساڵەی كیمیابارانی شاری سەردەشت!




بڕینەوەی داری دارستانی گوندی "ساوجیـ"ـی مەریوان لەلایەن ڕژیمەوه
به‌شی : هه‌واڵی کوردستان رۆژ: 2023-06-07
