له‌سه‌رهێل 111
هه‌ینی 19 جۆزه‌ردان 2723
سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران
پەیامی تەشکیلاتی لاوانی ناوخۆی وڵات لە ساڵیادی دامەزرانی سازمانی خەباتی کوردستانی ئێران

بە ناوی تەشکیلاتی نهێنی ناوخۆیی سازمان و ژمارەیەك لە لاوانی خۆبەخش بۆ خەبات و تێکۆشانی سیاسی و کۆمەڵایەتی، لە ساڵیادی دامەزرانی سازمانی خەباتی کوردستانی ئێران، بۆ سەرخستنی نرخە ئینسانی و نیشتمانیەکان و وەدی هاتنی ئازادی و مافەکانی مرۆف و مافە نەتەوەییەكانی گەلی كورد، پەیمانمان بۆ هاوکاری و کاری تەشکیلاتی لە گەڵ سازمانی خەبات تازە دەکەینەوە و بۆ بە جێهێنانی ئەرکی نەتەوایەتی و فەرمانی حیزبی، ئەوپەڕی هەڵ و حەرەکەتمان بە کار دەهێنین. سازمانی خەبات تەشكیاتێكی سیاسی و تێکۆشەرە، بە پێشینەیەکی پتر لە ٤١ سال خەباتی رامیاری و پێشمەرگانە لە دژی ڕژیمی ستەمگەری ئاخوندی و هەوڵ بۆ دەستەبەرکردنی مافەكانی نەتەوەکەمان دەدا. لە کاتیکدا یادی دامەزرانی سازمانی خەبات بەڕێوەدەبەین و پێشینە وموبارەزەی دەنرخێنین کە تروسکەی هیواداری بۆ رزگار بوون دەبیندرێ و شنەی ڕزگاری وڵات وا دەشنێتەوەو مژدەی هەوڵەکانی ڕۆشنگەرانەی چینی لاو و ئازدیخوازان و ڕووخانی ئەهریمەنی سەفەوی سەردەم دێتە گوێ. وا شەپۆلی ناڕەزایەتی کۆمەڵانی خەڵکی ئێران و کوردستان و گوشاری وڵاتانی جیهان و ڕیسوا بوونی سات بە ساتی سیاسەتە نەگریسەکانی رژیم و هەوڵی چین و توێژەکانی خەڵک بۆ نیشاندانی سەرچاوەی نەهامەتیەکانی وڵات کەوتۆتە سەرتل و ڕیگای فەریحانی خۆی.
بێگومان چینی وەزاڵە هاتوو و جیلی لاوی نوێ وەها دەسەڵاتیکی ڕەش و خوێنمژ دەڕوخێنێت و ڕێگا بە ستەمگەر و دواکەوتووان نادات کە چيتر سامان و سەرمایەی وڵات بە تاڵان ببه ن و لاوان لە دواکەوتووییدا حەشار بدەن.
ڕۆچنەکانی پڕشنگداری هیواداری و ئازادی، کۆشکی زۆرداران دادەڕمێنێت و بەرەی ئازادیخوازان هاوڕێ لە گەڵ کۆمەڵگای جیهانی بۆ بەدەستهێنانەوەی مافە زەوتکراو و سامانە دزراوەکانی نیشتمان هەوڵ و هەنگاویان دەست پێدەکەنەوە....
لە ساڵیادی دامەزرانی سازمانی خەبات بە ڕێبەری مامۆستای نەمر شێخ جەلالی حوسێنی دەستی هاوڕێیانمان لە سازمان دەگوشین و بڕیار ئەدەین بۆ درێژەدان بە خەبات دژی رژیمی پەت وسی پەت وسێدارە هەردەم ئامادەبین و وافادارانە ئەرکە سازمانیەکانمان بە جێ بهێنین.
بژی سازمانی خەباتی کوردستانی ئیڕان
سەرکەوتوو بێت ڕێگای شەهیدانی کوردستان
نەمان و ڕیسوایی بۆ رژیمی ئاخوندی
تەشکیلاتی ناوخۆیی سازمانی خەبات
4ی خەرمانانی 1400
ڕێکه‌وت: 2021-08-26 09:07:44
به‌شی ( لاوان )



خوێنه‌ر ده‌توانێ ئه‌و وتاره‌ له تۆڕه‌کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کان بڵاوبکاته‌وه‌‌
ناونیشای وتار: پەیامی تەشکیلاتی لاوانی ناوخۆی وڵات لە ساڵیادی دامەزرانی سازمانی خەباتی کوردستانی ئێران