له‌سه‌رهێل 143
شه‌ممه‌ 20 جۆزه‌ردان 2723
سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران
پێکەنین چارەسەری هەموو نەخۆشینێکە

لێكۆڵەرەوان پێکەنین بە چارەسەری هەموو نەخۆشینەکان دەزانن

دەگوترێ پێکەنین چارەسەری هەموو نەخۆشینێکە بەڵام لەوانەیە هەتا ئێستا بیرمان لە مانای ئەم قسە نەکردبێتەوە، هەر بۆیە کاتی ئەوە هاتووە کە بیر لەم قسە بکەینەوە، چونکە پێکەنین سوودی زۆری بۆ تەندروستی مرۆڤ هەیە هەربۆیە نابێت پشت گوێی بخەین.
سوودەکانی پێکەنین زۆرن.
شارەزایان و لێكۆڵەرەوانی دەروونی باس لەوە دەکەن کە پێکەنین نەوعێک وەرزشە بۆ دڵی مرۆڤ.
پێکەنین هۆیەكە بۆ دوورخستنەوەی هەڵچوون و تووڕەبوونی مرۆڤ، لەدوای پێکەنین مرۆڤ هەست بە ئارامیەکی زۆر دەکات.
ئەگەر ئێوە پێبكەنن دەبنە هۆی پێکەنینی کەسانی دیکەش و ئەوانیش وەکوو ئێوە هەستێکی خۆشیان بۆ دروست دەبێت، هەروەها پێکەنین دەبێتە هۆی متمانە بەخۆبوونمان و بەرەو پێش چوونمان و پێشكەوتن لە ژیاندا.
ڕێکه‌وت: 2021-10-03 15:10:32
به‌شی ( ڕه‌نگاوڕه‌نگ )



خوێنه‌ر ده‌توانێ ئه‌و وتاره‌ له تۆڕه‌کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کان بڵاوبکاته‌وه‌‌
ناونیشای وتار: پێکەنین چارەسەری هەموو نەخۆشینێکە