
به‌وته‌ی کاربه‌ده‌ستانی ته‌ندروستی له شاری سنه، تا ئێستا ٣١ کەس بە هۆى نه‌خۆشی “كه‌ڕووی ڕه‌ش” لە سنە خەوێندراون و ١٦ كه‌سیان له ژێر چاودێری پزیشكی دان.
به‌پێی سه‌رچاوه هه‌واڵیه‌کان و ئاماری زانکۆی زانستی پزیشکی له‌شاری سنه، تاکو ئێستا ٤ که‌س به‌هۆی بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌و نه‌خۆشیه گیانیان له‌ده‌ست داوه. هه‌روه‌ها ٢ کەسیش بە هۆى ناجێگیر بوونی باری ته‌ندرووستیان، نێردراون بۆ تاران.
ناو‌ه‌نده پزیشکیه‌کان له ئێران ڕایانگه‌یاندوه که ئه‌گه‌ری بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌و نه‌خۆشیه زۆره، هه‌رچه‌نده ئه‌م نه‌خۆشیه له که‌سێک بۆ که‌سێکی دیکه ناگوازرێته‌وه. كه‌مته‌رخه‌می و بایه‌خنه‌دانی به‌رپرسانی ڕژیم به ته‌ندرووستی هاووڵاتییان و دۆخی خراپی كۆرۆنا له ئێران باروودۆخه‌كه‌ی زۆر هه‌ستیار كردووه‌ته‌وه.
ڕێکه‌وت: 2021-10-21 07:30:16به‌شی ( ڕه‌نگاوڕه‌نگ )
ناونیشای وتار: بڵاوبونه‌وه‌ی نه‌خۆشی که‌ڕووی ڕه‌ش له شاری سنه
برینداربوونی هاووڵاتییەکی بەلووچ و سووتانی ئۆتۆمبێلەكەی بەهۆی تەقەی هێزە بەكرێگیراوەكانی ڕژیم
به‌شی : هه‌واڵی ئێران رۆژ: 2023-06-09




پشتڕاستکردنەوەی ناسنامەی ئەو گەنجەی لەلایەن ترۆریستەکانی پۆلیسی بوشێهرەوە شەهید کرا
به‌شی : هه‌واڵی ئێران رۆژ: 2023-06-08