
ئافرەتێکی کوردی خەڵکی شاری سەقز بەناوی ژاڵە بەهرامی، پلەی یەکەمی باشترین وێنەگری ئێرانی بەدەست هێنا.
ژاڵە بەهرامی هونەرمەندی بەتوانای خەڵکی شاری سەقز لە بەشی وێنەگری، توانی ببێتە یەکەم هەڵبژاردەی فستیڤاڵی، کەلتووری قەومیەتی خەڵکی ئێران.
ئەم هاووڵاتیە کوردە توانی ئەم پلەیە بەدەست بێنێت و ببێتە جێگای شانازیەکی گەورە بۆ پارێزگا و شارەکەی.
شایەنی باسە ژاڵە بەهرامی لە بەشی وێنەگری لەسەر بابەتی کەلتوور ونەریتی کوردستان، ژینگە، گوندەکان زیاتر چالاکی دەکات و هەتاکوو ئێستا لە چەند فستیڤاڵی ناوخۆیی و دەرەوەی ئێران توانیویەتی ببێتە براوەی باشترین خەڵاتی وێنەگرەکان لەو وەڵاتە.
بهشی ( وهرزشی )
ناونیشای وتار: ئافرەتێکی کورد پلەی یەکەمی وێنەگری وڵاتی ئێرانی بەدەست هێنا



پرۆژە یاسای گەمارۆی ٥٠ ساڵەی ئۆکراین بۆ سەر ڕژیمی ئاخوندی ئێران
بهشی : ههواڵی ئێران رۆژ: 2023-05-30
بێبەشکردنی حەوت بەندکراوی عەرەب لە دەستڕاگەیشتن بە چارەسەری پزیشکی
بهشی : ههواڵی ئێران رۆژ: 2023-05-29
وێرانکردنی باخ و ماڵی مامۆستا ئیبراهیم کەریمی لەلایەن بەکرێگیراوانی دەسەڵات لە شاری سنە
بهشی : ههواڵی کوردستان رۆژ: 2023-05-29