
هۆنڕاوەی هەڵگورد
دووکه‌ڵ وخۆڵه مێش و گوله‌یه..
ماڵ وێرانیه
قوڕیش ئاوری گرتوە
شینه
ناڵه‌یه
ئەم وڵاته
من ناڵێم و بۆی ناگه‌رێم و ناچم بۆ دیتنی...
خاك خۆی له دووره دە‌ڵێ
چاوی ته‌ڕی ده‌ڵێ
سووتووی خاڪی گڕگرتووی دە‌ڵێ
شین وڕۆ ڕۆی سه‌رداوە
ئاور وخۆڵه‌مێشه
ئه م خاڪه
له هیچ مێژووێکدا ،نه م خوێند‌و نه‌مدی که،
منداڵی شیره خۆرە
که دوا نزگه‌ره‌ی شیری دایك
یامژینی گۆپکه‌ی مە‌مکی دایك
گولله‌ی سوور وگه‌رم بمژێ!
لانڪه‌ی سه‌ر خۆڵه‌مێش بێ!
ده‌سرازه‌ی په‌تی خنکانبێ
لانکه‌ی بۆردوومان رایژێنی
قریشڪه‌ی ته‌یارە لایه لایه یی بێ...
ڪه‌س نه‌یبینێ
ڪه‌س نه‌یبیستێ
شین بۆ گۆری و‌نی منداڵ
له داوێنی خاڪی گڕگرتوو و داگیر کراودا
گه ر جارێ ئاوڕ بده یته وه
بۆ خاڪی بێ خاکی
خاکی پاکان
دووکه‌ڵه ...گولله‌یه
خوێنه
منداڵه، له خاک‌دا که‌وتووه
وە‌ك فریشته نووستووه
دایڪه گه‌وزاوە له‌خوێنا
بە پێوە نووستووه
گولله ته‌پوتۆز دە‌کا
ڕادە‌چڵه‌کێنێ نووستوو...
۴
گریانه
ناڵه‌یە
داد وبێداده
شینه له خاڪێ که......
خاوە‌ن خاك بێگانه‌یه
بێگانه خاوە‌ن ماڵه
به زه‌بری گولله و ده‌بابه وفڕۆکه و تیرۆر...
له پشت ڪێوە‌کانی ئاراراتی بێ سنوور
له پاڵ ماکۆك و ئاربە‌با،
هه‌ڵگورد و مە‌غڵۆب
و قندیل
هاوار دە‌ڪا
دە قیژێنم
ده نه‌ڕێنم
هاوده‌ردی دە‌که‌م
ڕچه ده‌شڪێنم
له‌گه‌ڵ منداڵی وە‌ك فریشته نووستوو
ڪه ئه‌ی داگیر‌که‌ر
ئه ی زاڵم..
جێگرانی چه‌نگیز و هیتڵێر
[گوێ بدە؟]
ئه‌گه‌ر له‌سه‌ر ته‌ختی خوێن
دە‌ست له‌سه‌ر ڪه‌له‌ی لاق
تا ئه‌ژنۆ له خوێنی خاڪم
مه له له ده شتی خوێننین
گه‌ڕان به‌نێو ماڵی وێران
هه‌ڵمژینی بۆنی بارووت که‌لاك له کۆڵانی
قاقا کێشان به‌ریشی بریندارانی
خاڪی گڕگرتوو
رۆژێکه تۆفانی.. دە‌زانی؟
«با»ێکه وێرانکه‌ر دە‌زانی؟
ئه‌و به‌رده له‌مستم دا
ئه‌و قه‌ڵه‌مه له‌ده‌ستم دا
ئه وسنگه که بۆته قه‌ڵغان
بۆسه‌ر ڪه‌له‌ی خۆفرۆشان
خاک فرۆشان
زاڵمان
ئه‌گە‌ر تۆپ و ته‌یارە و باڵ گه‌ردان و تیرۆریستت هه یه تۆ؟
ئه‌گه‌ر ناپیاوی و ماڵ وێرانکه‌ری تۆ؟
ئه‌گه‌ر قه‌ڵە‌م ده‌شکێنی تۆ
زیندانه‌کانت پڕە تۆ ؟
چاك بزانه به دە‌مە‌وە که وتووی تۆ
نه‌گولله و بارووت
ناترسێنێ چاوی منداڵی خاکی زێڕینم
هاوار بۆکه‌س نابه‌م
تاکوو هه‌م
داد بۆ که‌س نابه‌م
تاکوو هه‌یه
{پێشمه‌رگه‌ی}
{خه‌باتم}
بە‌رد به‌دە‌ست
قه‌ڵه‌م به دە‌ست
رۆژێك ده‌بێ به ردە باران وطیران و ابابیل
وانه هو‌الابتر
هه‌ڵدەستمە‌وە له خاڪێ که له‌وم
دە‌چمە وە بۆ خاڪێ که له‌وم
خه‌بات دە‌که م
دە‌مرم
ده‌ستێنمه‌وە خاڪی داگیرکراوم
ئاوپڕژێنی دە‌که‌م خاڪی گڕگرتوو
ماچی لێوێکی خوێناوی
له سه‌ر خاڪی وڵاتم
ئه‌مە‌یە مانای بوون
گه ر من نه‌بم
بە‌مشتی قونجاو و ڕقاوی
هه‌ڵدە‌گه ڕێته‌وە
یه‌ڪی تر
چە‌ڪی من
ئاڵای من
به ته‌پڵی سه‌ری کۆڵ کنت
به ده‌می خوارت
به عه‌مامی ره‌ش وسپیت
له دار‌ت دە‌یه‌م
نوقمت دە‌کە م
دە‌ت تۆپێنم...تۆپاوی.....چڵکنی چڵمن
ئه‌وساکه
به منداڵانی وڵاتانی تر دە ڵێین
بە‌خێر بێن بۆ خاڪی ئازادی وڵاتم
یادی که‌ن
سه‌یری که‌ن
وریا بن
ئه م خاڪه گۆری
منداڵانه
فرمێسڪی دایکانە
لانکه‌ی پێشمە‌رگه‌ی ونه
به چه‌پکه گوڵه وە
بە دە‌ست نوێژە وە
وەرن
بست بستی خاڪی ئه م وڵاته
جێگایانه
هه وا و چیا
تیشك وشه و
خاك و بۆنی
جێگا ویادی
شه هیدانــــــــــه....
به‌شی ( ئه‌ده‌ب و هونه‌ر )
ناونیشای وتار: خاڪی گڕ گرتوو
برینداربوونی هاووڵاتییەکی بەلووچ و سووتانی ئۆتۆمبێلەكەی بەهۆی تەقەی هێزە بەكرێگیراوەكانی ڕژیم
به‌شی : هه‌واڵی ئێران رۆژ: 2023-06-09




پشتڕاستکردنەوەی ناسنامەی ئەو گەنجەی لەلایەن ترۆریستەکانی پۆلیسی بوشێهرەوە شەهید کرا
به‌شی : هه‌واڵی ئێران رۆژ: 2023-06-08