له‌سه‌رهێل 97
شه‌ممه‌ 20 جۆزه‌ردان 2723
سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران
كۆچی دوایی كەسایەتیەكی نیشتمانپەروەر لە ناوچەی بانە

خەبات مێدیا: رۆژی دووشەممە 22ی خاكەلێوەی 1401ی هەتاوی، حاجی ئەحمەدی شەمامی كەسایەتی دیاری گوندی بڵەسەن و كێوی بڵۆ و ناوچەی بانە، بە هۆی نەخۆشیەوە كۆچی دوایی كرد.
حاجی ئەحمەدی شەمامی كەسێكی كوردپەروەر و كۆمەڵایەتی ناوچەی بانە بوو كە هەر لە سەرەتای شۆرشی گەلانی ئێرانەوە چەكی هێزی پێشمەرگەی بەرگری بۆ پارێزگاری لە نیشتمان هەڵگرت و لە ریزی هێزی بەرگری سازمانی خەباتدا خزمەتی بە نیشتمان و ماف و ئازادیەكانی كورد كرد. حاجی ئەحمەد شەمامی كەسێكی شۆرش خۆشەویست و دۆستی هێزی پێشمەرگەی سازمانی خەبات بوو و لە چەندین قۆناغدا هاوكار و پشتیوانیان بووە.
لەماوەی چل ساڵی رابردوودا حاجی ئەحمەد پێبەند بە باوەڕە نیشتمانی و تەشكیلاتیەكانی مایەوە و بووە كەسێك جێی باوەڕ و متمانەی كۆمەڵانی خەڵك و لە زۆربەی كۆڕ و كۆبوونەوەكاندا دەوری گرینگ و كۆكەرەوەی دەبینی.
بەبۆنەی كۆچی دوایی حاجی ئەحمەدی شەمامی سەرەخۆشی لە خانەوادە، كەس و كار، خەڵكی گوندی بڵەسەن، كێوی بڵۆ و ناوچەی بانە بە گشتی دەكەین.
خوا بیخاتە بەر رەحمەت و دلۆڤانی خۆیەوە و بەهشتی بەرینی بە نەسیب بكات.
إنا لله وإنا إلیه راجعون

ڕێکه‌وت: 2022-04-12 16:50:45
به‌شی ( کۆمه‌ڵایه‌تی )



خوێنه‌ر ده‌توانێ ئه‌و وتاره‌ له تۆڕه‌کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کان بڵاوبکاته‌وه‌‌
ناونیشای وتار: كۆچی دوایی كەسایەتیەكی نیشتمانپەروەر لە ناوچەی بانە