نوێترین ههواڵهکان
كۆچی دوایی مامۆستاێكی خۆشناوی شاری سەقز
ڕێکهوت: 2022-04-19 10:00:43
بهشی ( کۆمهڵایهتی )

رۆژی یەكشەممە 28ی خاكەلێوەی 1401 كەسایەتیەكی خۆشناوی شاری سەقز كۆچی دوایی كرد. مامۆستا مەلا سەیید مەحێدینی قوڕەیشی، مامۆستای ئایینی و هەڵسووڕاوی سیاسی كە لەماوەی تەمەنی خۆیدا بە هۆی فكری ئازادیویستی چەندین جار تووشی زیندان و دوورخرانەوە بوو و لە لایەن ڕژیمەوە بە كەسێكی نەیاری دژی شۆڕش ئەناسرا ،ماڵئاوایی لەژیان کرد . مامۆستا پێوەندییەكی نزیكی لە گەڵ مامۆستا شێخ جەلالی حوسێنی نەمر دامەزرێنەری سازمانی خەباتی كوردستانی ئێران و هەروەها مامۆستا شێخ عێزەدینی برای هەبوو.
بەو بۆنە خەمناكەوە پرسە و سەرەخۆشی لە كەس و كاری مامۆستا سەیید مەحێدین دەکەین و لە خوا داواكارین رۆحی كۆچكردوو بە بەهەشتی بەرین شاد بكات و سێبووری خزم و كەس و كاری بێ.
انا اللە و انا الیە راجعون
بهشی ( کۆمهڵایهتی )
خوێنهر دهتوانێ ئهو وتاره له تۆڕهکۆمهڵایهتیهکان بڵاوبکاتهوه
ناونیشای وتار: كۆچی دوایی مامۆستاێكی خۆشناوی شاری سەقز
ناونیشای وتار: كۆچی دوایی مامۆستاێكی خۆشناوی شاری سەقز
برینداربوونی هاووڵاتییەکی بەلووچ و سووتانی ئۆتۆمبێلەكەی بەهۆی تەقەی هێزە بەكرێگیراوەكانی ڕژیم
بهشی : ههواڵی ئێران رۆژ: 2023-06-09




پشتڕاستکردنەوەی ناسنامەی ئەو گەنجەی لەلایەن ترۆریستەکانی پۆلیسی بوشێهرەوە شەهید کرا
بهشی : ههواڵی ئێران رۆژ: 2023-06-08