له‌سه‌رهێل 134
شه‌ممه‌ 20 جۆزه‌ردان 2723
سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران
كۆچی دوایی ئەندامێكی دێرینی سازمانی خەبات لە ناوچەی بانە

خەبات مێدیا: بەپێی هەواڵی گەیشتوو ئەندامێكی دێرین و دڵسۆزی سازمانی خەبات لە گوندی بڵەسەنی ناوچەی بانە كۆچی دوایی كرد.
رۆژی شەممە 17ی بانەمەڕی 1401ی كۆچی خۆری، كاك رەحمان كەریمی ئەندامی هێزی بەرگری و دڵسۆز و وەفادار بە سازمانی خەباتی كوردستانی ئێران كۆچی دوایی كرد. كاك رەحمان برای كاك عومەری كەریمی ئەندامی سازمانی خەبات لە وەڵاتی نۆروێژ و یەكێك لە دڵسۆزانی ڕێبازی مامۆستا سەید جەلالی حوسەینی و سازمانی خەبات بۆ هەمیشە ماڵئاوایی لە ڕێبازەكەی و گوند و هاوشاریانی كرد.
كاك ڕەحمان لە دوای ڕاپەرینەكانی ساڵی 1357 وەك هێزی بەرگری سازمانی خەبات ئەركی پاراستنی نیشتمانی گرتە ئەستۆ و لە چەندین داستانی كەموێنە لە شار و ناوچە جیاجیاكانی كوردستان وەكوو پارتیزانێكی گورج و چالاك و دڵسۆز دەوری قارەمانانەی گێڕا. لە دوای داگیركردنەوەی كوردستان لە لایەن هێزە داگیركەرەكانی رژیمی ئاخوندیەوە، كاك ڕەحمان وەكوو ئەندامێكی دڵسۆز و وەفادار بە ڕێبازی سازمانی خەبات خەمخۆر و دەروەست مایەوە.
بەناوی ڕێكخستنەكانی دەرەوەی سازمانی خەبات و بەتایبەت كومیتەی نۆروێژی سازمان پرسە و سەرەخۆشی لە كاك عومەری كەریمی، خانەوادە و كەس و كار و دۆستانی كاك ڕەحمان لە بڵەسەن و ناوچەی بانە دەكەین و لەم خەم و ناخۆشیەدا خۆمان بە شەریك دەزانین.
خوای گەورە كاك ڕەحمانی دڵسۆز و وەفادار بە ڕێبازی سازمانی خەبات بخاتە بەر ڕەحمەتی خۆی و سەبر و خۆڕاگری و ئارامی بدات بە كاك عومەر و خانەوادە و كەس و كاری.

ڕێکه‌وت: 2022-05-08 08:09:25
به‌شی ( کۆمه‌ڵایه‌تی )



خوێنه‌ر ده‌توانێ ئه‌و وتاره‌ له تۆڕه‌کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کان بڵاوبکاته‌وه‌‌
ناونیشای وتار: كۆچی دوایی ئەندامێكی دێرینی سازمانی خەبات لە ناوچەی بانە