
خەبات مێدیا: ڕۆژی چوارشەممە ۴ی جۆزەردان، کۆڵبەڕێک لە بەرزاییەکانی سەر سنووری هەورامان کەوتە خوار و بریندار بوو.
بە پێی ڕاپۆرتەکان، مادێح کەریمی خەڵکی گوندی بڵبەر دانیشتووی شاری مەریوان ناسناوی ئەم کۆڵبەرەیە کە لە بەرزاییەکانی گەردەنەی "تەتە" لەناوچەی سەوڵاوا کەوتۆتە خوار و گوازراوەتەوە بۆ نەخۆشخانەی "بوعەلی"شاری مەریوان.
کۆڵبەری دیاردەیێکە کە لەم ساڵانە لە ناوچە سنوورییەکانی کوردستان بەهۆی بێکاری و هەژاری پەرەی سەندووە .
بەپێی ڕاپۆرتی ساڵانە بارودۆخی مافی مرۆڤ تایبەت بەساڵی 2021 لە ئێران جیا لەخەسارەتی ئابووری وکوژرانی ئاژەڵەکان وئەو ڕووداوانەی کە ڕووی داوە وەکوو ڕەقهەڵاتن، هەرەس و ..، لەم ڕاپۆرتەدا باس لەکوژرانی ۲۳ کۆڵبەر وبرینداربوونی ٨۱ کۆڵبەر لەلایەن هێزەکانی سەر سنووری ڕژیم تۆمار کراوە.شایانی ئاماژەیە کە 28کۆڵبەری دیکە بەهۆی هەلومەرجی هەرێمی و جوغرافیایی وەکوو ڕەقهەڵان لە سەرما و کەوتنەخوارەو تووشی ڕووداو بوون کە لەم ژمارەیە 16کۆڵبەر بریندار و 12کۆڵبەر گیانیان سپاردووە.
بهشی ( ههواڵی کوردستان )
ناونیشای وتار: برینداربوونی کۆڵبەڕێک لەناوچەی سەرسنووری هەورامان
حکومەتی کەنەدا دوو دامەزراوە و هەشت کەسی دیکەی ڕژیمی خستە لیستی سزاکانییەوە
بهشی : ههواڵی ئێران رۆژ: 2023-03-28
پارسا قوبادی دەڵێت هیوادارە ساڵی ۱۴۰۲ خوێنی ناحەقی دیکەی تێدا نەڕژێت
بهشی : ههواڵی ئێران رۆژ: 2023-03-28
پێویسته ئوکراین باری مووشەکی بالیستیکی حکومەتی ئێران بۆ روسیه بکاته ئامانج
بهشی : ههواڵی ئێران رۆژ: 2023-03-28

سەپاندنی سزای لەسێدارەدان بۆ پێنج هاووڵاتیی خەڵکی ورمێ بە تۆمەتی "سیخوڕی".
بهشی : ههواڵی کوردستان رۆژ: 2023-03-23
