له‌سه‌رهێل 132
چوارشه‌مه‌ 9 خاکه‌لێوه‌ 2723
سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران
دوو منداڵی کار لە نەوسوو گیانیان سپارد

خەبات مێدیا: بە پێی هەواڵێک کە لەلایەن ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو بڵاو بۆتەوە، ڕۆژی چوارشەممە 25ی جۆزەردان بە هۆی ئاگرگرتنی هەمارێک کە تێدا سووتەمەنی ڕاگیراوە لە گوندی سەرسنووری "هانی گەرمەلە" سەر بە ناوچەی نەوسوو لەشاری پاوە، دوو منداڵی کار گیانیان سپاردووە و کسبکارێکی دیکە بریندار بووە.
ناسناوی ئەو دوو منداڵە بە میلاد کەریمی تەمەن 18ساڵان، و محەممەد عەزیزیان تەمەن 16ساڵان ڕاگەیندراوە.
هەروەها منداڵێکی کاری دیکە بە ناوی سۆران عەلی موحەممەد بە ڕێژەیەکی زۆر سووتاوە و ئێستا لە نەخۆشخانەی شاری پاوە لەژێر چاوەدێری پزیشکیدایە.

ڕێکه‌وت: 2022-06-15 21:28:40
به‌شی ( هه‌واڵی کوردستان )



خوێنه‌ر ده‌توانێ ئه‌و وتاره‌ له تۆڕه‌کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کان بڵاوبکاته‌وه‌‌
ناونیشای وتار: دوو منداڵی کار لە نەوسوو گیانیان سپارد