
ئەفسانە ڕەحیمی
ژنان و پیاوان لە وڵاتان و کومەڵگەی خاوەن دیموکراسی، دوو چینی یه‌کسانن و بە پێی یاسا داڕێژراوەكانیان، مافی هەر دوو ڕەگەز وەک یەکترە و هەڵاواردنی ڕەگەزایەتی یا هەر بوونی نییە وه یا ئەگەر بوونی هەبێ، زۆر كەمەو هەستی پێ ناكرێ. بەڵام حکومەتی ئاخوندی ئێران بە پێچەوانەی بنه‌ماو یاسا مۆرڤایه‌تی و جیهانیه‌کان، سه‌ره‌تاییترین ماف و ئازادیه‌کانی ژنان پێشێل ده‌کات و گەورەترین سەركوتیان لە بەرانبەردا دەکات.
ڕژیمی ئاخوندی له ئێران دا، له‌ژێر ناوی دین و بنه‌مای پیاوسالاری و پاراستنی نامووس و ئه‌خلاق، ژنی کردۆته کۆیله و هه‌موو مافێکی لێ زه‌وت کردون. ژنان له ئێران و کوردستان دا به‌شێک نین له به‌ڕێوه‌بردنی کۆمه‌ڵگه، به‌ڵکو وه‌ک قه‌ره‌واش چاویان لێ ده‌کرێ و له ڕه‌وتی پێشکه‌وتن و زانست بێ به‌ری کراون.
ئافرەتان لە ئێران‌دا بە شێوازی جۆراوجۆر رووبەروویی توندوتیژی دەبنەوەو تەنانەت مافی لەقاودان و دەنگ دەربڕین و پارێزگاری لە مافەکانی خۆشیان نییە، به‌م شێوه ئه‌م ده‌سه‌ڵاته داوکه‌وتووه، به دارشتنی یاسا و دیارده‌ی دژه ئینسانی خۆی، ئافره‌تانی کردۆته قوربانی حه‌ز و ئاره‌زوه‌کانی کۆمه‌ڵێک پیاوی هه‌لپه‌رست و داوکه‌وتوو.
لە هەفتەکانی رابردوودا بینەری چەندین نمونە بووین كە کچان و ژنان لە شارە جیاوازەکانی ئێران به بیانووی لادان له یاسا و تۆمەتی دینی ، نامووسی و بێ حیجابی هێرشیان کراوەتە سەرو لە لایەن ڕژیم یا خانەوادەکەیان یا خود هاوسەرەکیان کوژراون.
لە ٤ مانگ پێش ئیستاوە لە شارەکانی کوردستان، نزیک به ٣٣ ئافرەت هه‌وڵی خۆکوژیان داوه و ویستویانه کۆتایی به ژیانی خۆیان بهێنن، ئەوە کارە ساتێکی گەورەیە.
زیاتر لە چل ساڵە رژیمی ئاخوندی بە دانانی یاسا قێزەون و داوکه‌وتووه‌کانی، وەك حیجابی ئیجباری بۆ ئافرەتان،هەروەها جیا کردنەوەی مەکتەبەکانی کوڕان و کچان و لە ڕێگەی هێزە سەركوتكەرو جنایەت کارەکانیه‌وه، لە گەڕەک و کۆلانەکان و شەقامەکانی ئێران، ژنان وکچان دەست بەسەر دەکەن.
لە لایەكی دیكەوه ئه‌م ڕژیمه هه‌وڵ ده‌دا، له ڕێگه‌ی پڕوپاگه‌نده‌ی نابه‌جێ وهاندانی سه‌رکوت و زوڵم و چه‌وسانه‌وه دژی ئافره‌تان درێژه به‌ڕه‌وتی پیاوسالاری بدا و ژنان وه‌ک چینێکی خزمه‌تکار و بێ ده‌سه‌ڵات له‌به‌رامبه‌ر پیاواندا پێناسه بکات. ئه‌م ڕژیمه هه‌وڵ ده‌دات که ژنان جیاواز له خزمه‌تکاریه‌که‌یان، جسم و له‌ش و لاریان بخه‌نه خزمه‌تی پیاوانه‌وه و له ڕێگه‌ی پێشی مارە بڕی بە شیوە کاتی(سیغە) و بڵاوكردنەوەی تەبلیغاتی ناڕاست لە ناو خەڵکدا، ژنیان وه‌ک یەک بونەوەری بێ ئیختیار و تەنیا بەردەێکی جنسی بۆ پیاوان پێناسه کردوه‌و له‌و ڕێگه‌یه‌ش دا ژنان نابێ هیچ ماف و خواستێکیان له به‌ر چاوبگیردرێ.
خۆکوژی ئافرەتان لە ئێران و بەتایبەت لە شارەکانی کوردستان هیچ هۆکارێکی نیە بێجگە لە یاسا دواكەوتوەكانی ڕژیمی دژە مرۆڤی ئاخوندی كە لە ژێر ناوی یاساکانی دین پەیڕەویان دەكاو هەروەها دواكەوتویی كۆمەڵێك پیاوی کۆنە بیر‌و بەرژەوند خواز و ستەمگەر، كە ئامانجیانە ئافرەتان بە تەواوی بکەونە ژێر دەست و لاقی پیاوان وەک موڵکێک چاویان لێ بکرێ و وەک بەردەیه‌ک هەڵسوکەوتیان لەگەڵ بکرێ.
بۆ كۆتایی هاتن بەو هەموو زوڵم و ستەمەی دەسەڵات و كۆمەڵێك پیاوی نەفس نزم و كۆتایی هاتن بە یاساكانی دژی ئافرەتان پێویستە ئافرەتان زیاتر تێ بكۆشن بۆ هێنانەدیی مافەكانیان و هەروەها لەناو بزوتنه‌وه‌ی ڕزگاریخوازی کوردستان دا، شانبه‌شانی پیاوانی دڵسۆز‌و پێشكەوتوو زیاتر چالاک بن. ئه‌رکی سه‌ر شانی هه‌موو مرۆڤێکی ئازادیخواز و پیشکه‌وتوه که پشتیوانی له ماف و ئازادیه‌کانی ئافره‌تان بکا و هه موو پێكەوە هه‌وڵ بۆ كۆتایی هێنان بە چەوساندنەوەو سته‌م دژی ئافره‌تان بده‌ین.
ڕێکه‌وت: 2022-08-12 07:44:03به‌شی ( ژنان )
ناونیشای وتار: توندوتیژی دژی ئافرەتان، تاوانێك كە دەسەڵاتی ئاخوندی پەرەی پێدەدا




بڕینەوەی داری دارستانی گوندی "ساوجیـ"ـی مەریوان لەلایەن ڕژیمەوه
به‌شی : هه‌واڵی کوردستان رۆژ: 2023-06-07
