نوێترین هه‌واڵه‌کان
یادی سەروەران
ڕێکه‌وت: 2022-10-04 07:47:54
به‌شی ( شه‌هیدان )

نووسین: بابەشێخ
شار ڕه‌شی پۆشیوه، خەڵکی لادێ و هه‌موو ئه‌وانه‌ی لە غه‌می پێشمه‌رگه و شه‌هیدانی ئازادین، ماته‌مبارن و تازییه‌یان گێڕاوه، چیا پێ ده‌شت و لێره‌وار، كانیاوه‌كان و زۆر شوێنی دیكه له نیشتمانی ڕه‌نگین له ماتەمدان، چونكه ئیتر به دیداری هه‌ڤاڵێكی دێرینمان كه هه‌ر ساڵه ئه‌گه‌ر بۆ ماوه‌یه‌كی كه‌میش بوایه، لایان میوان ده‌بوو شاد نابنه‌وه. منداڵ و پیرو لاوه‌كان، شه‌نگه بێری و هه‌موو ئه‌وانه‌ی به قسه‌ی خۆش و بیری پاك و شۆڕشگێڕی ماندووی ڕێی نیشتمان دڵخۆش ده‌بوون، ئیتر جارێكی دیكه به دیداری ناگه‌نه‌وه. به‌ڵێ ئیتر ئه‌و تۆفیق بڵه‌سه‌نیه‌ی كه شاره‌زای هه‌ردوو دۆڵ و لێڕه‌وار و جێ حه‌وانه‌وه‌یه‌كی پێشمه‌رگه بوو، پڵنگی چیا‌و هه‌ڵۆی تیژ باڵی پێده‌شت بوو، ئیتر له‌ناومان نه‌ما، چیا له پێ ده‌شت ده‌پرسێ، بیستووته هه‌واڵی میوانی چه‌كوو ڕه‌خت به كۆڵ و ئازا‌و بوێرمان شه‌هید بووه، ئه‌ویش بەدەستی جاشی خۆفرۆشی نیشتمان، ئه‌و پێی وابوو كه به یه‌كه‌م ته‌قه و ده‌ستڕێژ شەهید تۆفیق ده‌خجڵێ و توانای ده‌ست كردنه‌وه‌ی نامێنێ، به‌ڵام چه‌نده خه‌یاڵی خاوبوو ئه‌و خۆفرۆشه، هه‌ر به زوویی له لایه‌ن ئه‌و قاره‌مانه‌وه دوایی به ته‌مه‌نی ڕوو ڕه‌شانه‌ی هات. به‌ڵێ به داخی گرانه‌وه شەوی هه‌ینی، ١١ی ره‌زبه‌ری ١٣٨٢ی کۆچی خۆری بەرانبەر۲۰۰۳/۳/۱۰ ی زایینی، شەهید تۆفیق كه‌ریم پوور له ئه‌نجامی مه‌ئمووریه‌تی سازمانی له ناوچه‌ی سوورێنی بانه له لایه‌ن كرێگرته‌كانی ڕژێم ده‌كه‌وێته به‌ر ده‌ستڕێژی چه‌كوو به سه‌ختی بریندار ده‌بێ، كه به برینداربوونیش شەهید تۆفیق ناخه‌جڵێ و ده‌ست ده‌كاته‌وه و سه‌رهه‌نگ پاسدارێكی ناوزڕاوی ڕژیم به ناوی ئه‌میر به‌هرامی به سزای خه‌یانه‌تی ده‌گه‌یه‌نێ و دوای چه‌ند سەعه‌ت شه‌هید دەبێت. شەهید تۆفیقی هه‌میشه سه‌ربه‌رز، سەروەریی گه‌وره و خۆشه‌ویستی ڕیزی شۆڕش و جه‌ماوه‌ر و ڕه‌زای خوای به نه‌سیب بوو.
یاران ئازیزان هاونیشتمانان!
سازمانی خه‌بات ی کوردستانی ئێران ئه‌گه‌ر چی یه‌كێك له قاره‌مانترین ڕۆڵه‌كانی كورد و ڕێبازه‌كه‌ی شه‌هید بوو، له به‌رانبه‌ر دا شانازی ئه‌وه‌یه كه‌توانیویه‌تی ڕۆڵه‌ی ئاوا پاك و بوێر په‌روه‌رده بكات كه هیچ مه‌به‌ستێكی له موبارزه، بێجگه خه‌بات كردن و خۆفیداكردن له ڕێگه‌ی نیشتمان و سازمانه‌كه‌یدا نه‌بووه.
شەهید تۆفیق كه‌ریمپوور(بڵه‌سه‌نی) له ساڵی 1347 كۆچی خۆری له ئاوایی بڵه‌سه‌نی ناوچه‌ی بانه چاوی به دنیا هه‌ڵێناو له ته‌مه‌نی 14 ساڵییه‌وه هاته ڕیزی سازمانی خه‌بات. له سه‌رەتادا له‌به‌ر ئه‌وه‌ی، ته‌مه‌نی كه‌م بوو زۆری لێ ده‌كرا بگه‌ڕێته‌وه ماڵه‌وه، به‌ڵام ئه‌و مێر منداڵه سوور بوو له‌سه‌ر مانه‌وه له ڕیزی سازمانداو داوای ئه‌وه بوو هه‌ر كارێكی پێ بكرێ ئاماده‌یه به‌و شه‌رته‌ی له بنكه‌كانی سازماندا بێ. له چه‌ند ساڵی سه‌ره‌تایی شەهید تۆفیق له بنكه‌ی سه‌ره‌كی سازماندا بوو تا به ته‌واوی ڕاهات و ته‌مه‌نیشی چووە سەر، دوایی له هێزی شه‌هید سه‌ید خه‌لیل و لقی ده‌شته تاڵ چه‌كی شه‌ره‌ف و پێشمه‌رگایه‌تی له‌شان كرد. له ماوه‌ی پێشمه‌رگایه‌تی و ڕۆژه سه‌خته‌كاندا له هه‌ڤاڵان و هاوڕێبازانی به جێ نه‌ده‌ماو له شەڕ له دژی ڕژێمی ئاخوندی و دیفاع له مه‌وجودیه‌تی سازمانی خه‌بات له به‌رانبه‌ر لایه‌ن و هێزه‌كانی مه‌یدانی موبارزه بوێر‌و چاونه‌ترس بوو. شەهید تۆفیق بڵه‌سه‌نی له ساڵه‌كانی پێشمه‌رگایه‌تی و ڕوداوه ناو خۆییه‌كانی سازمان، ئه‌گه‌رچی له سه‌ره‌تادا ژماره‌یه‌ك ویستیان كاری بكه‌نه سه‌رو له ڕێبازی سازمانی خه‌بات به یه‌كجاری دایبڕن، به‌ڵام ئه‌و ڕۆڵه شۆڕشگێره به بیركردنه‌وه‌ی دروست و ده‌ركه‌وتنی ڕاستیه‌كان، زیاتر له ڕابردوو هاته مه‌یدان و باشتر خزمه‌تی به سازمان كرد. به شێوه‌یه‌ك خۆی فیدای سازمان و ڕێبازه‌كه‌ی ده‌كرد كه كه‌م كه‌س هه‌یه له هه‌ڤاڵان و هاوسه‌نگه‌رانی ئه‌وه‌یان لێ نه‌بیستبێ كه پێشکەوتنی سازمانی خه‌باتی له هەموو شتێک بۆ گرینگتربوو. شەهید تۆفیقی فه‌رمانده و تێكۆشه‌ر، خۆشه‌ویستی هه‌ڤالان و خانەواده‌ی پێشمه‌رگه و فیداكاران لە ئۆردوگای سازمان بوو، هه‌ر بۆیه به بیستنی هه‌واڵی شه‌هاده‌تی هەموان ماتەمبار بوون.
تۆفیق بڵه‌سه‌نی ڕۆڵه‌ی به وه‌فای سازمانی خه‌بات و گه‌لی كورد له كوردستانی ئێران ته‌نیا ئاره‌زووی ئازادی نیشتمان و ڕزگاری تێكڕای گه‌لانی ئێران بوو، هاوکات به هاوكاری له نێوان سازمانی خەبات و هێزە سیاسیەکان گەلێک دڵخۆش بوو. به شه‌هاده‌تی شەهید تۆفیقی هه‌میشه زیندوو، سازمانی خه‌بات، به كه‌ڵكترین ئه‌ندامی سه‌كردایه‌تی خۆی و فه‌رمانده‌یەكی شاره‌زاو چاونه‌ترسی له ده‌ستدا، به‌ڵام ئه‌گه‌ر چی ئه‌و زیانه گه‌وره‌یه له سازمانی خه‌بات و شۆڕشی ئازادیخوازانه‌ی خه‌ڵكی كوردستان كه‌وت، به‌وه سه‌ربه‌رزین كه جه‌ماوەری كوردستان به شه‌هاده‌تی تۆفیق کەریم پور، نیگەران بوون. بێ گومان زۆر لاوی شۆڕشگێری كوردستان دێنه ڕیزی سه‌ربه‌رزی سازمانی خه‌بات و هه‌وڵ ده‌ده‌ن شوێن و جێگه‌ی شەهید تۆفیق و سەرجەم شەهیدانی سوور خه‌ڵاتی سازمانی خه‌بات پڕ بكه‌نه‌وه و ڕێبازه‌كه‌ی ئاوه‌دان و ئاوه‌دانتر ڕاگرن.
سڵاو بۆ ڕۆحی پاكی شه‌هیدی نه‌مر و فه‌رمانده‌ی به كه‌ڵك و لێهاتووی سازمانی خه‌بات، سڵاو بۆ جه‌ماوه‌ری به‌وه‌فاو خه‌بات، خۆشه‌ویستی كوردستان كه به شه‌هاده‌تی كاك تۆفیق ماته‌میان گێڕا و له‌گه‌ڵ سازمانی خه‌بات هاوده‌ردیان كرد.
مردن و نەمان بۆ نیشتمان فرۆشان
به‌شی ( شه‌هیدان )
خوێنه‌ر ده‌توانێ ئه‌و وتاره له تۆڕه‌کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کان بڵاوبکاته‌وه
ناونیشای وتار: یادی سەروەران
ناونیشای وتار: یادی سەروەران




بڕینەوەی داری دارستانی گوندی "ساوجیـ"ـی مەریوان لەلایەن ڕژیمەوه
به‌شی : هه‌واڵی کوردستان رۆژ: 2023-06-07
