
هاونیشتمانیانی بەڕێز!
خەباتكارانی رێگەی ئازادیی!
بە پێویستم زانی چەند تێبینیتان پێتان ڕابگەێنم.
1.بەردەوام بوون لە شۆڕش و ڕاپەرین، ئەركێكی نیشتمانی، نەتەوەیی،ئایینی ئینسانیە.بێگومان ئەو قارەمانی و نەبەزیەی ئێوە جەماوەری تێكۆشەر لە دوای شەهید كرانی ژینا ئەمینی و لە ماوەی 43 ڕۆژ ڕاپەڕیندا لە مێژوودا تۆمار دەكرَی.
2. گەلانی ئێران و بە تایبەتی گەلی كورد لە شۆڕش و جوڵانەوەو خەباتی مافخوازنەو ئازادیخوازیدان لە بەرانبەر یەكێك لە ستەمگەرترین دەسەڵاتەكان لە مێژووی مرۆفایەتی. دەسەڵاتێك كە هەموو سنوورەكانی جینایەتكاری و درندەیی تێپەڕاندوە.
3.لەم شۆڕشە مەزنەدا هیچ جەریان و هیچ كەسێك لە ژێر هەر ناوێكدا مافی نیە سنوور بۆ جەماوەری وەزاڵە هاتووی ئێران و كوردستان دابنێ و ناوی نەشیاو بۆ شۆڕشی پیرۆزیان و بەرخودان و قارەمانیان دابنێ.
4. گەلانی ئێران و گەلی كورد حەقی بێ ئەملاولایانە بۆ دیفاع لە خۆیان و شۆِرشی پیرۆزیان هەموو ڕێگەكان و هۆیەكان بۆ بەگژداهاتنەوەی دژمنی بێ بەزیی بەكار بێننن.بێگومان هەموو دیفاعێك لە بەرانبەر جینایەتكاراندا ڕەوایەو دیفاع و ڕوبەڕوبونەوەی هەمەچەشنە ڕژیمی ئاژاوەگێڕو جینایەتكار بە چۆكدا دێنێ.
لە كۆتاییدا داوا لە هاونیشتمانیانی كوردستانی ئێران و جەماوەری سەرانسەری ئێران دەكەم بە یەكگرتوویی و شێلگیرانە لە شۆرش و ڕاپەڕین بۆ گەیشتن بە ئازادی و كۆتایی هێنان بە دەسەڵاتی جینایەتكاری ئاخوندی و دامەزراندنی دەسەڵاتێكی دیموكڕاتیك لە ئێراندا بەردەوام بن.
درود بۆ ڕۆحی پاكی شەهیدانی ڕێگەی ئازادی
مەرگ و نەمان بۆ ڕژیمی دیكتاتۆری ئاخوندی
بابەشێخ حوسەینی
8 ی خەزەڵوەری 1401 كۆچی خۆری
بهشی ( سکرتێری گشتی )
ناونیشای وتار: چەند تێبینی لەسەر هەلوومەرجی ئەمرۆی ڕاپەڕینەکانی کوردستان و ئێران
برینداربوونی هاووڵاتییەکی بەلووچ و سووتانی ئۆتۆمبێلەكەی بەهۆی تەقەی هێزە بەكرێگیراوەكانی ڕژیم
بهشی : ههواڵی ئێران رۆژ: 2023-06-09




پشتڕاستکردنەوەی ناسنامەی ئەو گەنجەی لەلایەن ترۆریستەکانی پۆلیسی بوشێهرەوە شەهید کرا
بهشی : ههواڵی ئێران رۆژ: 2023-06-08