
یادی سەروەرانی گەل
شەهیدان ڕەسووڵ ساڵح زادە، دەروێش ئەحمەد و حەسەن مەولایی، و حسێن حسێنی، ئەحمەد ئەحمەدی، جەهانگیرمەولایی، كەریم ئەحمەدی و جەلال محەممەدپوور بەرز و بەڕێز ڕادەگرین.
تێكۆشانی بێوچانی خەڵكی كوردستان تا ئێستا نەوەستاوەتەوەو لە قۆناغە جۆر بە جۆرەكانی خەباتدا بە شێوەی جیاجیا بە گژ زاڵمترین و بە دڕندەترین ڕژێمی دژی گەل و دژی ئینسانیدا چۆتەوە و هیچ هێزێک نەیتوانیوە لەم ڕێگا پیرۆزەدا بیگەڕێنێتەوە. دەیان ساڵ لە خەبات و تێكۆشانی بێوچانی ڕۆڵە بە شەرەفەكانی گەلی كورد بۆ ئەم قۆناغە تێ دەپەڕێ و لەم ماوەدا توانیویانە لە بەرانبەر هەموو پیلان و هێرشەكانی ڕژێمی ئاخوندی خۆڕاگری بكاو لە بەرانبەر ئاگری بێ ئامانی تۆپ و خۆمپارە و بۆمبدا شێرانە راوەستاون و لە شەرەف و گیانی گەلەكەیان پاسەوانیان كردووە. ئەو ئاگرە بێ ئامانەی كە دوژمن لە كوردستان هەڵی گیرساندووە، بەهۆی گیانبازی قارەمانە كوردپەروەرەكانی كوردستان لە گیانی خۆیان (دوژمنان) بەربۆتەوە و تا ئێستا هەزاران هەزاریان لە ناویدا بۆتە خۆڵمەێش و هەتا هێرش زۆرتر بێ ڕق وتوڕەیی كۆمەڵانی زۆرلێكراوی كوردستان زیاتر دەبێ و ڕۆڵە دلێركانی كورد باشتر و زۆرتر لە دەوری خەبات كۆدەبنەوەو لەم ڕێگایەدا گەلەكەمان ئامادە بووە کە باشترین و دڵسۆزترین ڕۆڵەی خۆی فیدا بكاو بیاننێرێتە ناو كۆڕی سەروەرانەوە.
یادی ئەمجارەمان لە كۆمەڵێك شەهیدی نەمر و چەندین ڕۆڵەی گیانباز و دلێری گەلەكەمان كە لە ڕۆژی جێژنی قوربان ١٣٥٨/٨/١٠ لە شەڕێكدا لە بەرانبەر ستوونێكی گەورەی ئەرتەشی (گاردی جاویدان) كە لە شاری سەردەشتەوە بەرەو شاری بانە دەهات و لە ڕێگادا لەگەڵ پێشمەرگەكانی سازمانی خەبات بەگژ یەكدا چوون و لە ئەنجامدا تەواوی ستوونەكە بە هەموو ماشێن و چەك و چۆڵ وكەل و پەلی نیزامییەوە تێدا چوو، بە گوللـەی دوژمن شەهید بوون و بە خوێنی پاكیان خاكی نیشتمانیان نەخشاند و بە ورەی شێرانەیان
ورەی دوژمنیان ڕوخاند و ڕوپەڕێكی زێڕینی دیكەیان خستە سەر دەفتەری سەروەران.
هەزاران سڵاو لە گیانی ئەو شەهیدە سەربەرزانە کە بریتین لە:1. شەهید شێخ حسێن حسێنی كوڕی حەمەدەمین خەڵكی شاری بانە. شەهید حوسەین خوێندنی سەرەتایی لە قوتابخانەی نژۆ تەواو كرد و لە شاری بانە دەورەی ڕاهنمایی خوێندووە و لە شاری وەرامین دیپلۆمی وەرگرتووە. لە هەوەڵ ساڵی دەست پێكردنی بزووتنەوەی كوردستان دوا بە دوای وەرگرتنی دیپڵۆم بە شانازیەوە هاتە ناو ریزی پێشمەرگەو چەكی شەرەفی كردە شان تا لە رۆژی ١٣٥٨/٨/١٠ دا لەسەر جادەی سەردەشت بانە لە كەوپێچ لە یەك كیلۆمەتری شاری بانە لە شەڕە بەناوبانگەكەی جێژنی قوربان شەهید بوو.
2. شەهید ئەحمەد ئەحمەدی لە دایک بوی ساڵی ١٣٢٨ خەڵكی گوندی دارێنە كوڕی ئاغاڵ بەگ پێشمەرگەیەكی نەترس بوو كە وێرای قارەمانەكانی دیكەی كورد لە بەربەرەكانی لەگەڵ دوژمنانی گەلدا بەشداری هەبوو، لە ئەنجامدا هەر ئەو ڕۆژە بە دەستی هێرشكاران لە هەژدە دۆڵان شەهید بوو.
3. شەهید جەهانگیر مەولانی خەڵكی گوندی سیاومە و لە دایک بوی ١٣٢٣
جوتیارێكی هەژار بوو و لە هەوەڵین ڕۆژەكانی هێرش بۆ سەر كوردستان چەكی پێشمەرگایەتی لە شانكرد و هەر وەك پێشمەرگەیەكی دەست هەڵێن بەرپەرچی هێرشە ناڕەواكانی هێزە سەركوتگەرەكانی دوژمنی دەدایەوە، تا كو لە ڕۆژی ١٣٥٨/٨/١٠ هەر لەو شەڕەدا لە هەژدە دۆڵان شەهید كرا.
4. شەهید كەریم ئەحمەدی خەڵكی گوندی سیاومەو لە دایکبوی ساڵی ١٣٢٨ زەحمەتكێشكی بە باوەڕ بوو كە هەستی نەداری و بەشخوراوی گەلەكەی كردبوو لە ڕۆژەكانی ئەوەڵی هێرش بۆ سەر نیشتمانەكەی چەكی كردەشان و هاتەناو ڕیزی پێشمەرگەكانی كوردستان و لە ڕۆژی ١٣٥٨/٨/١٠ و لە شەڕی جێژنی قوربانی لە جادەی سەردەشت بانە دا لە هەژدە دۆڵان بە دەستی دوژمنان شەهید كرا.
(5.شەهید جەلال محەممەد پوور كوڕی حەسەن خەڵكی گوندی سیاومە لاوێكی تازە پێگەیشتوو ئازا بوو كە هەر لە هەوەڵی ژیانیدا حەزی لەسەر بەخۆیی و ئازادی و ڕزگاری بوو هەر بۆیەش لە بەهاری ساڵی١٣٥٨ دا هاتە ناو ڕیزی پێشمەرگەكان و دوای تێپەڕبوونی ژیانێكی كورت لە ڕۆژی ١٣٥٨/٨/١٠ داو لە شەڕی بەناوبانگی جادەی سەردەشت بانە داو لە جێژنی قوربان دا لە هەژدە دۆڵان وێرای چەند هاوسەنگەری تری خەڵاتی شانازی شەهادەتی پۆشی.
6. شەهید ڕەسوڵ ساڵح زادە خەڵكی سیاومە كوردێكی دڵپاك و چالاك بوو كە سەرەڕای ژیانی سەختی نەداری چەكی شەرەفی كردەشان و لە هاوینی ١٣٥٨ دا هاتە ناو ڕیزی پێشمەرگەو لە رۆژی ١٣٥٨/٨/١٠ داو لە شەڕی بە ناوبانگی جادەی سەردەشت بانەداو لە جێژنی قوربان دا لە هەژدە دۆڵان شەهید بوو.
7. شەهید دەروێش ئەحمەد ڕەسوڵی خەڵكی گوندی هەمزەڵان لە ناوچەی بانە پیرێكی ئازاو بە هەڵمەت بوو كە لە هەوەڵین ڕۆژەكانی بزوتنەوەی گەلی كورد لە ساڵی ١٣٥٨ دا بە بیروباوەڕێكی پتەو و كوردانە هاتە ناو ڕیزی پڕ لە شانازی سوپای كوردستان براكانی دەجەنگا، شەهید ئەحمەد جگە لە ئەركی پێشمەرگایەتی ئەركی ماڵ و منداڵیشی لە سەر بوو و لە ڕۆژی ١٣٥٨/٨/١٠ دا و لە شەڕی بە ناوبانگی جادەی سەردەشت بانەدا و لە جێژنی قوربان دا لە هەژدە دۆڵان شەهید بوو.
8. شەهید حەسەن مەولانی خەڵكی گوندی کانی هەڵوژە لە ناوچەی بانە كوردێكی بە شەرەف و دڵپاك و ئازابوو. لە زستانی ١٣٥٧ دا هاتە ناوڕیزی پێشمەرگەكان تا لە ڕۆژی ١٣٥٨/٨/١٠دا و لە شەڕی بەناوبانگی جادەی سەردەشت بانەداو لە جێژنی قوربان دا لە هەژدە دۆڵان شەهید بوو. هەزاران سڵاو لە گیانی ئەو پۆلە شەهیدە پیرۆزە كە بە خۆێنی سوور و ئاڵیان ئاسمانی خەباتی كوردستانیان ڕوناك كرد و بوونە ئەستێرە گەشاوەو پرشنگداری ئاسمانی نیشتمانی بەڵا لێدروا كوردستانی داگیركراو.
سەردەكەوێ خەباتی نەپساوەی گەلی كورد و گەلانی ئیران بۆ گەیشتن بە ئازادی و دیموكڕاسی.
هەزاران سڵاو لە گیانی شەهیدانی قارەمانی 10 ی خەزەڵوەری ساڵی 1358 و تێكڕای شەهیدانی ڕێگەی ئازادی كوردستان و ئێران
ڕێکهوت: 2022-11-01 08:44:47بهشی ( شههیدان )
ناونیشای وتار: شەهیدانی ١٠ی خەزەڵوەر




بڕینەوەی داری دارستانی گوندی "ساوجیـ"ـی مەریوان لەلایەن ڕژیمەوه
بهشی : ههواڵی کوردستان رۆژ: 2023-06-07
