له‌سه‌رهێل 133
شه‌ممه‌ 20 جۆزه‌ردان 2723
سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران
پەیامی سکرتێری گشتی سازمانی خەبات ی کوردستانی ئێران بەبۆنەی جێژنی خاوەنکار




هاونیشتمانیانی یارسان لە ئێران و كوردستان!
جەماوەری ڕاپەڕیو و ئازادیخواز !
بەبۆنەی هاتنی جێژنی خاوەنكار پیرۆزبایی سازمانی خەبات ی كوردستانی ئێران بە هاونیشتمانیانی یارسان ڕادەگەێنم.
لە كاتێكدا جێژنی خاوەنكار بەرز ڕادەگیرێ،‌ جەماوەری قارەمان بە تێكڕاو یارسانیەكان لە شارەكانی كوردستان و ئێران لە ڕاپەڕین و تێكۆشانی مافخوازی و ئازدیخوازیدان و دەسەڵاتی دیكتاتۆری ئاخوندیان هێناوەتە لەرزین و لە ناوچوون.
گومانم نیە ڕژیمی دیكتاتۆری ئاخوندی بە دەستی بە هێزی جەماوەر لە ناودەچێ‌ و دەسەڵاتێکی دیموكڕاتێک دادەمەزرێ‌ و ویستی جەماوەری ئێران نایە بۆ دەسەڵاتی شا و دەسەڵاتی ئاخوندی، دێتەدیی و گەلانی ئێران بە تێكڕاو گەلی كورد بەتایبەت بە مافەكانیان دەگەن.
درود بۆ ڕۆحی پاكی شەهیدانی ڕاپەڕینی بە شكۆی جەماوەریی لە كوردستان و ئێران
دەڕوخی ڕژیمی دیكتاتۆری ئاخوندی
لەگەڵ پیرۆزبایی دوبارەم بە بۆنەی جێژنی خاوەنكار
سازمانی خەبات ی كوردستانی ئێران
سكرتێری گشتی
بابەشێخ حوسەینی
13 ی خەزەڵوەری 1401 كۆچی خۆری
ڕێکه‌وت: 2022-11-04 16:50:28
به‌شی ( سکرتێری گشتی )



خوێنه‌ر ده‌توانێ ئه‌و وتاره‌ له تۆڕه‌کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کان بڵاوبکاته‌وه‌‌
ناونیشای وتار: پەیامی سکرتێری گشتی سازمانی خەبات ی کوردستانی ئێران بەبۆنەی جێژنی خاوەنکار