له‌سه‌رهێل 478
یه‌ک شه‌مه‌ 13 سه‌رماوه‌ز 2722
سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران
بەشداری ئەندامانی سازمانی خەبات لە کۆبوونەوەیەکی جەماوەری لە لەندەن

ڕۆژی یەکشەممە 15ی خەزەڵوەری 1401ی هەتاوی، کۆبوونەوەیەکی بەرین بە مەبەستی پشتیوانی و هاودەنگی لەگەڵ ڕاپەڕینەکانی کوردستان و ئێران لە لەندەن بەڕێوەچوو.
ئەو کۆبوونەوە جەماوەریە کە لەلایەن دەفتەری شۆرای ملی مقاومەتی ئێرانەوە بەڕێوەچوو، تێیدا ژمارەیەکی بەرچاو لە کوردان و ئازادیخوازانی ئێرانی بەشداریان کرد.
بەشداران بە دانی دروشمی شۆڕشگێڕانە و بە پەیامی سیاسی داوای بەردەوامی شۆڕشی ژینا هەتا ڕووخانی یەکجاری ڕژیمی ئاخوندیان کرد.
شایانی باسە ئەندامانی سازمانی خەبات لە شاری لەندەن بەشداریان لە کۆبوونەوەکەدا کرد و دەنگی خۆیان خستە پاڵ بەشداران و داوایان لە حکومەتی بەریتانیا کرد هەڵوێست و سیاسەتێکی جیددی دژ بە ڕژیمی سەرکوتکەری ئاخوندی بگرێتە بەر
ڕێکه‌وت: 2022-11-06 18:07:53
به‌شی ( چالاکیه‌کان )



خوێنه‌ر ده‌توانێ ئه‌و وتاره‌ له تۆڕه‌کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کان بڵاوبکاته‌وه‌‌
ناونیشای وتار: بەشداری ئەندامانی سازمانی خەبات لە کۆبوونەوەیەکی جەماوەری لە لەندەن