له‌سه‌رهێل 516
یه‌ک شه‌مه‌ 13 سه‌رماوه‌ز 2722
سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران
كۆبوونەوەیەكی جەماوەری لە شاری ئوسلۆ بەرێوەچوو

رۆژی شەممە 14ی خەزەڵوەری 1401، هێزە كوردستانیەكانی كوردستانی ئێران و ژمارەیەك لایەنی ئازادیخوازی دیكەی ئێرانی لە شاری ئوسلۆی پێتەختی نۆروێژ كۆبوونەوەیەكی جەماوەریان بە مەبەستی پشتیوانی و هاودەنگی لەگەڵ راپەرینەكانی كوردستان و ئێران بەرێوەبرد.
ئەو كۆبوونەوەیە كە لە بەردەم وەزارەتی دەرەوەی وەڵاتی نۆروێژ بەرێوەچوو، بە سەدان كەس لە كوردان و ئازادیخوازانی ئێرانی نیشتەجێ لە وەڵاتی نۆروێژ بەشداریان تێدا كرد و بەدانی دروشمی جۆراوجۆر بە زمانەکانی کوردی، فارسی و نۆروێژی داوای دەرکردنی سەفارەتی رژیمی ئاخوندی لەو وەڵاتە و هەڵوێستی جیددی حکومەتی نۆروێژ دژ بە هەڵسوکەوتی دڕندانە و سەرکوتگەرانەی رژیم لە راست راپەرینەکان کرد.
لە كۆبوونەوەكەی رۆژی شەممەدا چەندین پەخشان و سرود و كۆپلەی موزیك و پەیام لەلایەن بەرێوەبەرانەوە پێشكەش كران و پەیامی كۆبوونەوەكە لەلایەن خاتوو كەزیە یوسفی بە زمانی نۆروێژی پێشكەش كرا.

ڕێکه‌وت: 2022-11-06 18:57:27
به‌شی ( چالاکیه‌کان )



خوێنه‌ر ده‌توانێ ئه‌و وتاره‌ له تۆڕه‌کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کان بڵاوبکاته‌وه‌‌
ناونیشای وتار: كۆبوونەوەیەكی جەماوەری لە شاری ئوسلۆ بەرێوەچوو