
خەباتمێدیا: خانەوادەی سوهەیلا حیجاب چالاکی سیاسی خەڵکی کرماشان کە لە بەندینخانەی ئەو شارە بەندکراوە پاش هەوڵێکی زور بۆ گرتنی هەواڵێک لە کچەکەیان دوێنی ۱۵ی خەزەڵوەر لە کەنگاوەرەو بۆ کرماشان ڕۆیشتن بەڵام بەرەوڕووی سوکایەتی پێ کردن و رەفتارێکی زۆر خراپی کارگێڕەکانی ئەو بەندینخانە بوونەو کە بێ هیچ زانیاری پێ دانێک لە دۆخی نابراو لەو شوێنە دەریان کردن و هەڕەشەیان لە ئەندامانی دیکەی خانەوادەکەشیان کردوون و هێشتا ئەو خانەوادەیە هیچ هەواڵێکیان لە منداڵەکەیان نییە.
نادیاری چارەنووسی سوهەیلا حیجاب بەبۆنەی بڵاو کردنی بوێرانە و نەترسانەی فایلێکی دەنگی لە ڕۆژی ۶ی خەزڵوەر کە بۆ پشتگیری لە خەڵکی ڕاپەڕیو و هەروەها بێزاری و دروشم دان دژ بە حکومەت لە زیندانی کرماشانەو بڵاو کرایەوە و دەستی پێی کرد و هەتا ئێستاش بەردەوامە.
بهشی ( ههواڵی کوردستان )
ناونیشای وتار: چارەنووسی سوهەیلا حیجاب نادیاره
ئیسرائیل دژی پەرەپێدانی چەکی پێشکەوتوو وێرانکەر لە لایەن ڕژیمی ئێران هەنگاو دەنێت
بهشی : ههواڵی ئێران رۆژ: 2023-02-02

لە ۲ مانگی ڕابردوو, ۴ باری قاچاغی چەک و تەقەمەنی لە ئێرانەو بۆ حوسییەکان گیراوە
بهشی : ههواڵی ئێران رۆژ: 2023-02-02
ڕژیمی ئاخوندی پڕوپاگەندە سازدەکات بۆ هێرش کردنە سهر ههرێمی کوردستانی عێراق
بهشی : بهیاننامهکان رۆژ: 2023-02-02

