له‌سه‌رهێل 141
شه‌ممه‌ 15 رێبه‌ندان 2722
سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران
شەهیدێك و ژمارەیەك بریندار لە ئاكامی تەقەی هێزەكانی رژیم لە خەڵكی بێورانی ناوچەی سەردەشت

رۆژی هەینی 20ی خەزەڵوەری 1401ی هەتاوی، هێزەكانی رژیم لە گوندی بێورانی ناوچەی سەردەشت تەقە لە خەڵك دەكەن كە لە ئاكامدا كەسێك بە ناوی هێمن هەمزە شەهید دەبێ.
بەپێی هەواڵی گەیشتوو، هێزەكانی رژیم بە بیانوونی گرتنی باری كاسبكاران هەڵدەكوتنە سەر گوندی بێوران، بەڵام لەلایەن خەڵكی قارەمانی بێورانەوە بەرەوڕوویان دەبنەوە و لە ئاكامدا شەڕ و پێكدادان دروست دەبێ. خەڵكی بێوران دەتوانن پاشەكشە بە هێزەكان بكەن و دەست بگرن بەسەر ماشینێكدا و تێكی بشكێنن. هێزە سەركوتگەرەكانی رژیمی ئاخوندی دوای ئەوەی لەلایەن خەڵكەوە تەنگیان پێ هەڵدەچنرێ، دەستڕێژ لە خەڵكەكە دەكەن و لە ئەنجامدا هێمن هەمزە شەهید دەبێ.
لە دوای ئەو رووداوە خانەوادەكەی و ژمارەیەك لە خەڵكی بێوران بەناڕەزایەتی لە شەهید كرانی هێمن بە دروشمی شەهید نامرێ، دەچنە بەردەم فەرمانداری رژیم لە سەردەشت لەوێ كۆدەبنەوە بەڵام هێزەكانی رژیم لە سەر بانی فەرمانداریەوە دەست دەكەن بە تەقە لە خەڵكەكەو لە ئاكامدا دوو خوشكی هێمن بەناوی ئامین و شیوەن هەمزە و چەند كەسێكی دیكە بریندار دەبن.
سازمانی خەباتی كوردستانی ئێرانی وێڕای مەحكوم كردنی ئەو جینایەتەی رژیم، پرسە و سەرەخۆشی لە خانەوادەی بەرێزی شەهید هێمن هەمزە، خزمان و خەڵكی قارەمانی بێوران و سەردەشت رادەگەیەنێ و چاکبوونەوەی خێرا بۆ برینداران دەخوازێ.

ڕێکه‌وت: 2022-11-11 20:35:14
به‌شی ( هه‌واڵی کوردستان )



خوێنه‌ر ده‌توانێ ئه‌و وتاره‌ له تۆڕه‌کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کان بڵاوبکاته‌وه‌‌
ناونیشای وتار: شەهیدێك و ژمارەیەك بریندار لە ئاكامی تەقەی هێزەكانی رژیم لە خەڵكی بێورانی ناوچەی سەردەشت