له‌سه‌رهێل 76
هه‌ینی 19 جۆزه‌ردان 2723
سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران
بەڕێز کاک بابەشێخ حوسەینی سەرەخۆشی لە خزمانی گوندی سیرێ‌ و خەڵكی شاری سلێمانی و شاری بانە دەكات

بە داخەوە شەوی پێنج شەممە ڕێکەوتی ۲۶ی خەزەڵوەر لەشاری سلێمانی بە هۆی تەقینەوەیەی گاز لە ماڵی حاجی شێخ مەزهەر لە خزمان و نزیكانی كاك بابەشێخ حوسەینی, ۱۵ كەس گیانیان لە دەست داو ژمارەیەكیش بریندار بوون.
سكرتێری گشتی سازمانی خەبات پێوەندی تەلەفونی لە گەڵ مامۆستا شێخ مادیح و كاك شیخ محی الدین لە خزمانی سیرێ‌ كرد و سەرەخۆشی خۆی و سازمانی خەبات ی كوردستانی ئێرانی پێ‌ ڕاگەیاندن و هەوالی حاجی شێخ مەزهەر و بریندارەكانی پرسی و لە خوای گەورە داوای زوو چاك بوونەوەی بریندارەكانی كرد. هەروەها سكرتێری گشتی بە بۆنەی گیان لە دەستدانی وەستا حوسەین گوڵكار كە لە دۆستانی سكرتێری گشتی سازمانی خەباتە، سەرە خۆشی و هاوخەمی بە خانەوادە و خزمان و دۆستان و خەڵكی شاری بانە ڕادەگەێنێ‌ .
جێگەی ئاماژەیە ئەمڕۆ شەممە تەرمی ئەو ۱۵ کەسە لە گۆڕستانی کەنەکەوەی شاری سلێمانی بە ئامادەبوونی خزم و دۆستانی ئەم بنەماڵەیە بەخاک دەسپێردرێن.
كاك بابەشێخی حوسەینی جارێكی دیكە پرسە و سەرەخۆشی بە حاجی شێخ مەزهەری سیرێ و خانەوادە و دۆستانی قوربانیانی ئەو رووداوە دەكات و شیفا و چاكبوونەوەی خێرا بۆ بریندارەكان دەخوازێ.

دەبیرخانەی ناوەندی
سازمانی خەبات ی كوردستانی ئێران
۲۸ خەزەڵوەری ۱۴۰۱ كۆچی خۆری
۱۹ ی نوامبری ۲۰۲۲

ڕێکه‌وت: 2022-11-20 09:42:37
به‌شی ( سکرتێری گشتی )



خوێنه‌ر ده‌توانێ ئه‌و وتاره‌ له تۆڕه‌کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کان بڵاوبکاته‌وه‌‌
ناونیشای وتار: بەڕێز کاک بابەشێخ حوسەینی سەرەخۆشی لە خزمانی گوندی سیرێ‌ و خەڵكی شاری سلێمانی و شاری بانە دەكات