له‌سه‌رهێل 427
یه‌ک شه‌مه‌ 13 سه‌رماوه‌ز 2722
سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران
كۆبوونەوەیەكی بەرینی جەماوەری لە شاری ئاغوسی دانمارك

 رۆژی شەممە 28ی خەزەڵوەری 1401ی هەتاوی، ژمارەیەک لە كوردان و ئازادیخوازانی ئێرانی لە شاری ئاغووسی وەڵاتی دانمارك له به ردەم شاروانی ئەو شارە (غودهاوس پلادسن) كۆبوونەوەیەكی بەرینی جەماوەریان بە مەبەستی پشتیوانی لە راپەرینەكانی كوردستان و ئێران و مەحكوم كردنی تاوان و جینایەتەكانی هێزە سەركوتگەرەكانی رژیمی ئاخوندی دژ بە گەلانی راپەریوی ئێران، بەرێوەبرد. ئەو كۆبوونەوە كە لە سەر داوای هێز و لایەنە سیاسیەكان پێكهات، بەشداران بە دانی دروشم و خوێندەوەی پەیام و شیعر رق و توورەیی خۆیان لە جینایەت و تاوانەکانی رژیمی ئاخوندی لە حاست راپەرینەکان، دەربڕی. شایانی باسە ئەندامانی سازمانی خەبات لە شاری ئاغووس بەشداریەكی چالاكانەیان لەو كۆبوونەوە جەماوەریەدا كرد.

ڕێکه‌وت: 2022-11-20 15:46:35
به‌شی ( چالاکیه‌کان )



خوێنه‌ر ده‌توانێ ئه‌و وتاره‌ له تۆڕه‌کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کان بڵاوبکاته‌وه‌‌
ناونیشای وتار: كۆبوونەوەیەكی بەرینی جەماوەری لە شاری ئاغوسی دانمارك