له‌سه‌رهێل 484
یه‌ک شه‌مه‌ 13 سه‌رماوه‌ز 2722
سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران
پارلەمانی ئورووپا پەیوەندیەكانی لەگەڵ رژیمی ئێران راگرت

خەباتمێدیا: ڕۆژی دووشەممە ۳۰ی خەزەڵوەری ۱۴۰۱ی هەتاوی, روبرتا متسولا سەرۆكی پارڵەمانی ئوروپا وتی جارێ پەیوەندی و دانیشتنە راستەوخۆكانیان لەگەڵ رژیمی ئێران راگرتووە. ناوبراو بە ئیشارە بە سەركوتی ناڕازیان لە ئێران پێداگری كردەوە كە "ئوروپا چاوی خۆی لە حاست ناڕازیان كە چاوی ئومێدیان بە ئێمەیە، داناخا.
سەرۆكی پارلەمانی ئوروپا لەگەڵ رەخنەی لە سەپاندنی حكومی ئێعدام بۆ ناڕازیانی ئێرانی، داوای لە بەرپرسانی رژیمی ئاخوندی كرد كە بە پەلە ئەو هەوڵانەی راگرێ. خانمی متسولا وێڕای پێشوازی لە لە سەپاندنی ئابڵوقەكان دژ بە رژیمی ئاخوندی تەئكیدی كردەوە كە نوێنەرانی پارلەمان بریاریان داوە جارێ هیچ پەیوەندیەكی راستەوخۆ لە نێوان پارلەمانی ئوروپا و بەرپرسانی فەرمی رژیمی ئێراندا نەبێ.

ڕێکه‌وت: 2022-11-23 08:11:38
به‌شی ( هه‌واڵی ئێران )



خوێنه‌ر ده‌توانێ ئه‌و وتاره‌ له تۆڕه‌کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کان بڵاوبکاته‌وه‌‌
ناونیشای وتار: پارلەمانی ئورووپا پەیوەندیەكانی لەگەڵ رژیمی ئێران راگرت