له‌سه‌رهێل 558
یه‌ک شه‌مه‌ 13 سه‌رماوه‌ز 2722
سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران
سازمانی خەباتی كوردستانی ئێران پشتیوانی لە بانگەوازی ٣ی سەرماوەز دەكا

خەڵكی تێكۆشەری كوردستان!

جەماوەری راپەریوی ئێران!

لە دوای ئەوەی راپەرینەكان لە شارەكانی كوردستان و ئێران پێی ناوەتە سێهەم مانگی خۆی، رژیمی ئاخوندی هەوڵ دەدا بە  سەرکوت و كوشت و بر،  پێش بە شۆرش و راپەرینی گەلی كورد و گەلانی ژێردەستەی ئێران بگرێ.

لە كوردستان سەركوت و جینایەتی هێزەكانی رژیمی ئاخوندی بە رێژەیەكە ناخی هەر مرۆڤێكی بەهەست و ئازادیخواز دەهەژێنێ. هێزە سەركوتگەرەكانی رژیم لە ماوەی یەك حەوتووی رابردوودا نزیك بە ٤٥ كەس لە هاوەڵاتیانی كوردستان لە شارەكانی مەهاباد، بۆكان، پیرانشار، سەقز، سنە و جوانرۆ شەهید و بە دەیان كەسی دیكەشیان بریندار كردوە.

بە مەبەستی پشتیوانی لە راپەرینی خەڵكی كوردستان و مەحكوم كردنی جینایەتەكانی رژیم، بانگەوازێكی سەراسەری رۆژی پێنج شەممە ٣ی سەرماوەز  ڕاگەێندراوە.

سازمانی خەباتی كوردستانی ئێران پشتیوانی لە بانگەوازی ٣ی سەرماوەز دەکا کە بۆ پشتیوانی  لە ناڕەزایەتی گەلانی ئێران لە خەڵكی كوردستان و پرۆتستۆی تاوانەكانی رژیم بڵاو کراوەوەتەوە.

 سازمانی خەبات   پێی وایە درێژەدان بە خەبات و راپەرینی گشتگیر و یەكانگیری تێكڕای ئێرانیەكان هەتا روخانی یەكجاری بە زەروورەتێكی حەتمی و شۆرشگێڕانە دەزانێ.

سەركەوێ خەباتی نەتەوەیی و ئازادیخوازی لە كوردستان و ئێران

بروخێ رژیمی جینایەتكاری ئاخوندی

سازمانی خەباتی كوردستانی ئێران

ڕێکه‌وت: 2022-11-23 22:59:37
به‌شی ( به‌یاننامه‌کان )



خوێنه‌ر ده‌توانێ ئه‌و وتاره‌ له تۆڕه‌کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کان بڵاوبکاته‌وه‌‌
ناونیشای وتار: سازمانی خەباتی كوردستانی ئێران پشتیوانی لە بانگەوازی ٣ی سەرماوەز دەكا