له‌سه‌رهێل 465
یه‌ک شه‌مه‌ 13 سه‌رماوه‌ز 2722
سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران
داوای مانگرتنێکی سەرتاسەری بۆ پشتیوانی لە خەڵکی کوردستان بۆ ڕۆژی پێنجشەممە

خه‌باتمیدیا : سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران و زۆرێک له‌ هێز و لایه‌نه‌ سیاسیه‌کانی کوردستانی ئێران، مامۆستایانی ئایینی شاره‌کانی کوردستان وهاوکات له‌گه‌ڵ داوای لاوانی گەڕەکەکانی تاران و گرووپەکانی دیکە، داوایان لە خەڵکی ئێران کرد کە ڕۆژی پێنجشەممە ٣ی سه‌رماوه‌ز، کاروبارەکانیان دابخەن و بێنە سەر شەقامەکان بۆ پشتیوانی لە خەڵکی شارەکانی کوردستان.

له‌ راگه‌یاندراوه‌که‌ی سازمانی خه‌بات دا هاتوه‌ که‌ :

لە كوردستان سەركوت و جینایەتی هێزەكانی رژیمی ئاخوندی بە رێژەیەكە ناخی هەر مرۆڤێكی بەهەست و ئازادیخواز دەهەژێنێ. هێزە سەركوتگەرەكانی رژیم لە ماوەی یەك حەوتووی رابردوودا نزیك بە ٤٥ كەس لە هاوەڵاتیانی كوردستان لە شارەكانی مەهاباد، بۆكان، پیرانشار، سەقز، سنە و جوانرۆ شەهید و بە دەیان كەسی دیكەشیان بریندار كردوە.

بە مەبەستی پشتیوانی لە راپەرینی خەڵكی كوردستان و مەحكوم كردنی جینایەتەكانی رژیم، بانگەوازێكی سەراسەری رۆژی پێنج شەممە ٣ی سەرماوەز  ڕاگەێندراوە وسازمانی خەباتی كوردستانی ئێران پشتیوانی لە بانگەوازی ٣ی سەرماوەز دەکا کە بۆ پشتیوانی  لە ناڕەزایەتی گەلانی ئێران لە خەڵكی كوردستان و پرۆتستۆی تاوانەكانی رژیم بڵاو کراوەوەتەوە.

 سازمانی خەبات   پێی وایە درێژەدان بە خەبات و راپەرینی گشتگیر و یەكانگیری تێكڕای ئێرانیەكان هەتا روخانی یەكجاری بە زەروورەتێكی حەتمی و شۆرشگێڕانە دەزانێ.
ڕێکه‌وت: 2022-11-24 10:40:46
به‌شی ( هه‌واڵی ئێران )



خوێنه‌ر ده‌توانێ ئه‌و وتاره‌ له تۆڕه‌کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کان بڵاوبکاته‌وه‌‌
ناونیشای وتار: داوای مانگرتنێکی سەرتاسەری بۆ پشتیوانی لە خەڵکی کوردستان بۆ ڕۆژی پێنجشەممە