له‌سه‌رهێل 485
یه‌ک شه‌مه‌ 13 سه‌رماوه‌ز 2722
سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران
بەردەوامی ڕاپەڕینەکان لە شارەکانی ئێران و کوردستان

لەکاتێکدا کە ڕاپەڕینی ئێرانییەکان لە شارە جیاجیاكان سەرەڕای سەرکوتكاریەكان، دژ بە ڕژیمی دیکتاتۆری ئاخوندی بەردەوامە، چالاکوانان و ناڕازییان بۆ گردبوونەوەی ناڕەزایەتی لە ڕۆژانی داهاتوودا بانگەوازیان داوە و پێداگریان لە سەر درێژەدانی ڕاپەڕینی شۆڕشگێڕانە و نافەرمانی مەدەنی کردەوە.
لاوانی گەڕەکەکانی تاران ڕۆژی پێنجشەممە لە بانگەوازێكی هاوبەشدا خوازیاری ناڕەزایەتی لە شەقامەکانی سەرتاسەری وڵات بوون.
ژمارەیەك لە نووسەرانی کوردستان لە بەیاننامەیەکدا لەگەڵ ئەوەی هاوئاهەنگی و پشتیوانی خۆیان بۆ راپەرینەكان دەربڕیوە، کوشتاری ناڕازیانیان لە ناوچە جیاجیاكانی ئێران و بەتایبەتی كوشتاری چەند ڕۆژی ڕابردووی رژیم، لە کوردستان" شەرمەزار کرد و خوازیاری دەست لەکارکێشانەوەی بەکۆمەڵی نوێنەرانی مەجلیسی ڕژیم بوون.
لە لایەکی دیکەوە ئەندامانی دەستەی بەڕێوەبەریی و لێكۆڵەرانی كانونی فیلمنامە نووسان و وەرگێڕانی تەئاتری ئێران بە ئاماژەدان بە ڕاپەڕینی شۆڕشگێڕانەی نەتەوەكانی ئێران، رایانگەیاند: لە ناڕەزایەتی بە بەرێ,ەبەری گشتی فەرهەنگی و هونەری وەڵات و هاوئاهەنگی لەگەڵ خەڵكی ئێران بەشێوەی بە کۆمەڵ دەست لە کار دەکێشنەوە.
هەروەها کۆمەڵێک لە چالاکانی بواری تەئاتر لە ئێران، لەوانە سیاوەش پاکڕاە، عەلی شەمس، موستەفا کوشکی، شەهاب ئاگاهی، ئارمین جەوان و ئەمیر دوانییش بە بڵاو کردنەوەی نووسراوەێک لە ئینستاگرام ڕایگەیاند: لەمەودوا لە دروست کردنی هیچ بەرهەمێك بەشداری ناکەن کە ژن مەجبوور بە حیجابی زۆرەملێ بکرێن.
هەرلەسەر ئەم بابەتە، نەرگس محەممەدی چالاکی مافی مرۆڤ و زیندانی، لە نامەیەکدا بۆ سەرۆكی شۆرای مافی مرۆڤی نەتەوە یەکگرتووەکان نووسی: خەڵکی ئێران خوازیاری ئازادی و دیمۆکراسین و وتی: لە سەر ئەمرۆ دەڵێم و لە کوشتنی ژنان دەڵێم، کە ددەیانكوژن و دەڵێن خۆی کوشتووە... منداڵ دەکوژن ودەڵێن ئێمە نەمانکوشتووە... پەلاماری کوردستان دەدەن. بەردەوامی کوشتنی منداڵان و گرتنی قوتابیان هەر بەو شێوە، بەپێی ڕاپۆرتەکان منێرمنداڵێكی 15ساڵە بەناو مێهدی کابولی لە گورگان کە لە دوای گرتن و شكەنجە لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕژیم، لە حاڵ چبوو و لە نەخۆشخانە خەوێندرا بوو، گیانی لە دەست دا.
بەپێی ڕاپۆرتەکان خانەوادەی ئەم منداڵە لەدوای کوژرانی منداڵەکەیان بەهۆی فشاری هێزە سەرکوتکەرەکان مەجبوور كران تەرمی كورەكەیان بەبێ دەنگی بە خاكبسپێرن.
هەروەها بەپێی ڕاپۆرت و هەواڵەكان دووحەفتە پێش ئێستا هێزە سەرکوتکەرەکان لە شاری بانە هێرشیان کردووەتە سەر خوێندنگەیەك و 25خوێندکاریان دەست بەسەرکردووە، دامودەزگا پەیوەندیدارەکانی ڕژیم لە پێوەند بە چارەنووسی ئەو قوتابیانە هیچ زانیاریەك بە كەس و كاریان نادەن. حەفتەیەک پێش ئێستا لە خوێندنگەیەکی کچان لە شاری بانە 6خوندکاری کچ لەلایەن هێزەکانی ڕژیم گیراون و كە بۆ ئازادکردنیان داوای بارمتەی زۆر قورس لە خانەوادەکانیان دەکەن.
هاوکات ڕۆژی چوار شەممە 2ی سەرماوەز، مەراسمی بەخاک سپاردنی کوورش پاژخ، کە لە ناڕەزایەتیەکانی کرماشان شەهید بوو، بەڕێوەچوو. خەڵک لەگەڵ ناشتنی تەرمەکەی دروشمیان دژ بە دەسەڵاتدارانی ڕژیمی ئاخوندی وتەوە.
هەر لە پێوەند بە سەركوتگەریەكانی رژیم سەرچاوەیەكی نزیك لە خانەوادەی توماج ساڵی رەپی زیندانی كراو، بە راگەیەنەكانی وتووە بەرپرسانی قەزایی دەسەڵات خۆیان پارێزەریان بۆ ئەو دەنگبێژە ناڕازیە دیاری كردووە و پارێزە تایبەتەكەی خۆیان قەبوڵ نەكردوە. خانەوادەی ئەو گۆرانبێژە ناڕازیە ترسیان لەوەیە حوكمی "محاربە"ی بەسەردا بسەپێندرێ.
جێی باسە ڕۆژی چوار شەممە 2ی سەرماوەز ئەمیر عەبدووڵاهیان وەزیری دەرەوەی ڕژیم بە ئاماژە بە ناڕەزایەتیەکان زۆر بێ شەرمانە ووتی کە لەئێران پۆلیس و هێزە سەرکوتکەرەکان بەسەبر و هێواشی بەرەوڕووی ناڕەزیان بوونەتەوە.

ڕێکه‌وت: 2022-11-25 09:19:17
به‌شی ( هه‌واڵی ئێران )



خوێنه‌ر ده‌توانێ ئه‌و وتاره‌ له تۆڕه‌کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کان بڵاوبکاته‌وه‌‌
ناونیشای وتار: بەردەوامی ڕاپەڕینەکان لە شارەکانی ئێران و کوردستان