
بەڕێزان ئەندامانی بە هەڵوێستی شۆڕای مافی مرۆڤی نەتەوەیەكگرتوەكان!
دەست خۆشی و سپاسی خۆم و هاوباوەڕانم لە سازمانی خەبات ی كوردستانی ئێران پێشكەش بە شۆڕای ماڤی مرۆڤ و نوێنەری ووڵاتانی ئارژانتین، بنین، چیك، فینلاند، گابۆن، فەرانسە، گامبیا، ئاڵمان، هیندۆراس، لۆكزامبۆرگ، ژاپۆن، لیبی،لیتوانی، جەزیرەی ماڕشاڵ، مۆنێتینیگرۆ، مكزیك، نیپاڵ، هولەند، پاراگوا، لێهستان، كورەی جنوبی، سۆماڵی، ئۆكراین، ئیسلاند وبریتانیاو ئەمریكا و هەروەها سپاسی بەڕێز جاوید ڕەحمان و تێكڕای ئەو بەڕێزانەی لە پەسەند كرانی ئەم بڕیاڕنامە گرینگە دەوریان گێڕاوە دەکەم.
بێگومان هەڵوێستی دروستی ئێوه و سەرکۆنە کردنی جینایەتەكانی ڕژیمی دیكتاتۆری دەسەڵاتدار لە ئێران كە بەرانبەر بە خەڵكی كوردستانی ئێران و گەلانی ئێران ئەنجامی دەدا، كاریگەریی بەرچاوی دەبێ بۆ داداگایی جینایەتكاران لە دادگا جیهانیەکاندا.
پەسەند كردنی بڕیاری پێكهێنانی هەیئەتی ڕاستی هەڵسەنگاندن و ڕاستیەكان دەست نیشان كردن لە لایەن شۆڕای مافی مرۆڤی نەتەوەیەكگرتوەكان دەرخەری بەرپرسایەتی ئەم ڕێكخراوە جیهانیە لە پێوەند بە پێشێلكاری مافی مرۆف و جینایەتكاری دەسەلاتدارانی ئێران لە بەرانبەر منداڵان،ژنان و تێكڕای چین و توێژەكانە لە ئێراندا.
ئێوەی بەڕێز بە باشی بەشێك لە ستەمكاریەكانی دەسەڵاتی ئێران لە بەرانبەر میللەتی كورد لە كوردستانی ئێران دەزانن و بە تایبەت لە هێرشی بێ پاساوی هێزی پاسدار بۆ سەر خەڵكی بێ دەسەڵات و مافخوزای كوردستان و كوشتنی سەدان هاونیشتمانی كوردو هاونیشتمانیان لە سەرانسەری ئێران ئاگادارن.
ئەو بڕیارنامە مێژووییەی بە زۆرینەی دەنگ لە كۆبونەوەی ڕۆژی پێنج شەممە 24 نوامبری 2022 پەسەندتتان كرد، دەرخەری ئەو ڕاستیەیە کە بە باشی ستەمگەری و پێشێلكاریەكانی مافی مرۆڤ لە ئێران و جینایەتەكانی دەسەڵاتداران بەرانبەر خەڵكی ئێرانتان هەست پێكردوەو لە هەمان كاتدا بەرپرسایەتی خۆتان لە پێوەند بە داكۆكی كردن لە مافی مرۆڤ نیشان داوە.
لە گەڵ دەست خۆشی و سپاسی دووبارەم، بە ئاگاداری ئێوەی بەڕێز دەگەێنم كە سازمانی خەبات ی کوردستانی ئێران ئامادەی هەموو جۆرە هاوكاری و هاودەنگیەكە لە گەڵ شۆڕای مافی مرۆڤی نەتەوەیەكگرتوەكان و هەیئەتی دەرخستنی ڕاستیەكان لە پێوەند بە جینایەتەكانی دەسەڵاتداران لە بەرانبەر خەڵكی كوردستان و خەڵكی سەرانسەری ئێراندا.
جارێكی دیكە سپاس بۆ هەڵوێستی بەرزتان
سازمانی خەبات ی كوردستانی ئێران
سكرتێری گشتی
بابەشێخ حوسەینی
25 ی نوامبری 2022
بهشی ( سکرتێری گشتی )
ناونیشای وتار: نامەی سكرتێری گشتی سازمانی خەبات بۆ شۆڕای مافی مرۆڤی ڕێكخراوی نەتەوەیەكگرتوەكان
برینداربوونی هاووڵاتییەکی بەلووچ و سووتانی ئۆتۆمبێلەكەی بەهۆی تەقەی هێزە بەكرێگیراوەكانی ڕژیم
بهشی : ههواڵی ئێران رۆژ: 2023-06-09




پشتڕاستکردنەوەی ناسنامەی ئەو گەنجەی لەلایەن ترۆریستەکانی پۆلیسی بوشێهرەوە شەهید کرا
بهشی : ههواڵی ئێران رۆژ: 2023-06-08