
خه‌باتمیدیا: به‌پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو به ناوه‌ندی خه‌به‌ری خه‌باتمیدیا و بڵاوبونه‌وه‌ی گرته ڤیدیۆکانی ناڕه‌زایه‌تیه‌کانی ناوخۆ و هه‌روه‌ها ده‌ره‌وه هاوکات له‌گه‌ڵ ڕاپه‌ڕین و خۆپیشاندانی به‌رده‌وام له شار و زانکۆکانی ئێران و کوردستان له ٧٥هه‌مین ڕۆژی خۆپیشاندانه‌کان دا دۆخی ڕژیمی ته‌واو هه‌ژاندوه.
مانگرتنی بارهەڵگرەکان کە لە ٥ی سه‌رماوه‌زه وه دەستی پێکردووە و دۆخی ڕژیمی به‌ته‌واوه‌تی لاواز کردوه. شایه‌نی باسه مانگرتنی شۆفێرانی بارهه‌ڵگره‌کان بۆ یەکەمجاره که به‌هاوبه‌شی زیاتر له ١٠ شار ده‌ستی پێکردوه و هه‌ر یه‌ک له شۆفێرانی بارهه‌ڵگره‌کانی پارێزگای قەزوین، ناوچەی شاهپووری ئیسفەهان، جادەی بۆمهێن بۆ تاران، کرماشان و بەندەر عەباس، کاشان، مەرزی باشماقی مەریوان، مەراند و هۆممە، کانگای زێڕی شیراز و مۆتەی ئیسفەهان تاکو ئێستا له‌و مانگرتنه‌دا به‌رده‌وامن.
ڕژیم به ناچاری بۆ گواستنه‌وه‌ی که‌لوپه‌لی سه‌ربازی فه‌رمانی ده‌رکردوه که سود له که‌شتی فریاگوزاری له به‌نده‌ری خومه‌ینی وه‌رگیردرێ. ڕژیم له‌ڕێگای نامه‌یه‌کی فه‌رمیه‌وه که بۆبهڕێوبهری گشتی گواستنه‌وه‌ی ڕێگاوبانی ناردوه داوا ده‌کات که په‌له‌بکرێ له گرتنه‌به‌ری ڕێوشوێنی خێرا بۆ ناردنی که‌شتی بۆ به‌نده‌ری خومه‌ینی بۆ گواستنه‌وه‌ی خۆراک و که‌لوپه‌لی سه‌ربازی بۆ هێزه سه‌رکوتکه‌ره‌کانی ڕژیم. له‌م نامه‌دا هاتوه که بە لەبەرچاوگرتنی گرنگی ئەو پرسە و پێویستی ناردنی که‌شتی بۆ ئه‌و به‌نده‌ره، پێویستیان به هه‌ماهه‌نگی و هه‌نگاوی پێویست و خێرا هه‌یه.
به‌شی ( هه‌واڵی ئێران )
ناونیشای وتار: مانگرتنی شۆفێرانی بارهەڵگرەکان حکومەتی خستووەتە دۆخێکی سه‌خته‌وه
ئیسرائیل دژی پەرەپێدانی چەکی پێشکەوتوو وێرانکەر لە لایەن ڕژیمی ئێران هەنگاو دەنێت
به‌شی : هه‌واڵی ئێران رۆژ: 2023-02-02

لە ۲ مانگی ڕابردوو, ۴ باری قاچاغی چەک و تەقەمەنی لە ئێرانەو بۆ حوسییەکان گیراوە
به‌شی : هه‌واڵی ئێران رۆژ: 2023-02-02
ڕژیمی ئاخوندی پڕوپاگەندە سازدەکات بۆ هێرش کردنە سه‌ر هه‌رێمی کوردستانی عێراق
به‌شی : به‌یاننامه‌کان رۆژ: 2023-02-02

