له‌سه‌رهێل 138
چوارشه‌مه‌ 9 خاکه‌لێوه‌ 2723
سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران
شۆڕشی ژیناو کاریگەریەکانی

پووریا ئەڵڵامورادی
لەگەڵ شەهيد کراني ژينا ئەمینی لە تاران, لە لايەن جەلاداني گەشتی ئیرشادی ڕژيمي ئاخوندي, شۆڕشێکی بێ وێنە لە کوردستان و ئێران دەستی پێ کرد و ژنان بوونە پێشەنگی ئەم ڕاپەڕينە.
شەهید کرانی ژينا بووە هۆی ڕاپەڕینی خەڵک بە شێوەیەک کە لە ماوەی چەند ڕۆژی سەرەتادا جەماوەر بەو پڕي بوێري و ئازايەتي هاتنە سەر شەقامەکان دروشمي ژن ژيان ئازاديان سەر دا.
شۆڕشي ژينا بوە هۆي يەکگرتويی تەواو نەتەوەکانی ئێران  و پڕوپاگەندەکانی ڕژيمي بۆ ئاژاوە گێڕی نێوان ئەو نەتەوانە پوچەڵ کردەوە. کاتێک ژينا شەهيد کرا خەڵک لە کوردستان و ئێران خەمبار بوون و بە يەکگرتويي هاتنە مەیدان، سەرەتا لە شارەکانی کوردستان و تاران و دواييش پارێزگانانی ديکە ئێران هاتنە دەنگ و پەيوەست بوون بەم شۆڕشە و دروشمی نەمانی ڕژیمیان وتەوە. يەکگرتویی نەتەوەکان و يەک گرتوويي ژنان و پياوان و بە تایبەت ڕۆڵی کاريگەری ژنان لەم شۆڕشە بووەته جێگەی سەرنج گشتی, نەک تەنیا لە کوردستان و ئێران, بەڵکوو هەموو جیهانی گردۆتەوە.
دەسەڵاتدارانی ڕژیم لە سەرەتای ئەم ڕاپەڕينە پێی یان وابوو بە سەرکوت و شکەنجە و کوشتن دەتوانن کۆتايي بە شۆڕش بێنن و بە خەیاڵی خاوی خۆیان دەتوانن خەڵک چاوترسێن بکەن و ئاگري ئەو شۆڕش بکوژێنێتەوە، بەڵام بە پێچەوانەوەی هەوڵەکانی ڕژیم، ئاگري ڕەق و تۆڵەی جەماوەر بەرامبەر بە ڕژيم گەشەی کردوو ئامانجی ئازادیخوازی بەهێزتر بوو.
ئاشکرایە ئەم شۆڕشە سەرانسەریە هەموو چينو توێژەکانی کۆمەڵگە لە خوێندکاراني قوتابخانە و زانکۆ بگرە تا ڕۆژنامە نوسان و کەسايەتي بەناوبانگەکان، وەرزشوانان, ئەکتەران, گۆراني بێژەکان و مامۆستايان و ماومۆستاياني ئاييني و تەنانەت پەنابەران و هاووڵاتیانی  دەرەوەی ووڵاتيش پێکەوە لەم شۆڕشەدا بەشدارن. بيگومان,بەشداری تێکڕایی لە شۆڕش و پشتيواني کردن شۆڕشی ژینا، ئامانجەکەی دەبێتە ڕوخاني يەکجاري ئەم دەسەڵاتە ديکتاتۆرە.
تێکڕای خەڵکی ئێران دەبێ  ڕۆڵي بەرچاوی خەڵکی کوردستان وەک دڵی ئەم شۆڕشە بزانن. لاوانی کوردستان بە قورباني دان و سينە سپەر کردن لەبەر گولەی دژمن و پێشکەش کردنی گیانیان ڕێگەی شەهیدانی ئازادیان ئاوەدان کردەوە و سەلمانديان نيشتمانیان پيرۆزەو بۆ ئازادي وڵاتيان خۆيان فيدا ئەکەن هەروەها بوونە ورە بۆ پشتيوانی گەورە بۆ نەتەوەکاني ديکەي ئێران. ژن و پياو و پير و لاوی کوردستان تەنانەت منداڵان لەم ڕاپەڕينە دەسبەسەر کران و بەرەوڕووی خراپ ترين شکەنجەکان بوونەتەوە و چەندین کەس لە ژێر ئەشکەنجە گيانيان سپاردوە و تەرميان خراوەتە ناو بەنداوەکانی کوردستان. ڕژيم لە دواي ئەم ڕاپەڕينە بە ڕادەيێک هەست بە لاوازي دەکات کە تەنانەت لە تەرمي شەهيدانيش دەترسێ و هەوڵي دزيني تەرمەکانيان و سەرکوتي پرسەکانیان دەدات. گەورەيي ئەم شۆڕشە واي کرد کە دەنگي خەڵکي ئێران بگاتە تەواوي جيهان وشۆراي مافي مرۆڤي نەتەوە يەکگرتۆکان لە دانيشتنێکي تايبەت دا لە سەر ئەم دۆخەي ئێران و سەرکوتي خەڵک لە لايەن ڕژيمي خوێنڕێژي ئاخوندي بڕيار نامەي ناردني ليژنەي دۆزينەوەي ڕاستيەکان لە ئێران بە ٢٥ دەنگي ئەڕێني پەسەند بکات.
بە داخەوە لەم ڕاپەڕينە تا ئێستا زیاتر ٥٢۰ کەس لە لايەن ڕژيمەوە شەهید کراون کە ٦٤ کەس لەوانە منداڵي ژێر تەمەن ١٨ ساڵن و ئەمەش خۆي دەرخەري بێ بەزيي بووني ڕژيمە و ۵ هەزار کەس بریندار و  ٦۰ هەزار کەس دەستبەسەرن کە لەوانە ٥٧٦ کەسیان خوێندکاري زانکو و ٥۰ کەس هەواڵنێرو  ڕۆژنامە نووس بوون و ٨۰ کەسیان حوکمی موحاربەو ٢۰ کەسيان حوکم سێدارە بەسەريان دا سەپاوە.
خەڵکاني کوردستان و ئێران بۆ شۆڕشي ژينا و بۆ خوێني بە ناحەق ڕژاوي ڕۆڵەکانیان ناهێڵين ئەم هەموو قورباني دانە بە فێڕۆ بڕوات و زوڵم زۆري دژمنی لاواز و بێ بەزەيي بەسەر شۆڕشي بەرحەقي خەڵکي کوردستان و ئێران سەرکەوێ.
خەڵکی ئێران و کوردستان بە درێژەدان بە مانگرتن و خۆپيشاندانەکان و دەر بڕيني ناڕەزايەتي و داني دروشمەکان و درێژەدان بە ڕاپەڕيني ژينا دەتوانن ئەم شۆڕشە سەر بخەن و کۆتايي بە  ڕژيمی ديکتاتۆری ئاخوندی بێنن و ڕۆحي شەهيدانمان و هەروەها خانەوادەکانیان  شاد بکەن و چراي ئازادي تا هەتا هەتايە بە داگرساوي بهێڵينەوە.
ژينا ناوي بوە ڕەمزی بەردەوام بوون و يەکگرتوویی, بەردەوامي لە ڕاپەڕين تا سەر کەوتنی یەکجاری.
ڕێکه‌وت: 2022-12-06 07:51:26
به‌شی ( سیاسی )



خوێنه‌ر ده‌توانێ ئه‌و وتاره‌ له تۆڕه‌کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کان بڵاوبکاته‌وه‌‌
ناونیشای وتار: شۆڕشی ژیناو کاریگەریەکانی