له‌سه‌رهێل 56
دووشه‌مه‌‌ 15 جۆزه‌ردان 2723
سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران
بانگەوازی سازمانی خەبات ی كوردستانی ئێران، بۆ مانگرتنی گشتی

خەڵكی تێكۆشەری كوردستان و ئێران!
سێ مانگ بەسەر شەهیدكرانی ناڕەوای ژینا ئەمینی، (مهسا) لەلایەن هێزە سەركوتگەرەكانی رژیمی ئاخوندیەوە تێپەڕی. لەو سێ مانگەدا خەبات و خۆراگری ئێوە لە كوردستان و ئێران بۆتە هۆی فشاری سیاسی و ئابووری لە ناوخۆ و دەرەوە، لەسەر رژیمی دیكتاتۆر و گەندەڵی ئاخوندی.
بە لەبەر چاوگرتنی ئەو راستیەی كە شۆرشی گەلانی ئێران٫ (شۆڕشی ژینا) بە بەشداری چین و توێژە جۆراو جۆرەکانی گەلانی ئێران، بە دروشمی ژن ژیان ئازادی، خواستە كۆمەڵایەتی، ئابووری و سیاسیەكانی خەڵكی كوردستان و جەماوەری ئێرانی بە رای گشتی جیهان ناساندوە و رژیمی ئاخوندی تووشی داماوی و بەڕادەێکی بەرچاو پاشەكشە كردوە.
هەرچەند ئاخوندە دەسەڵاتدارەكان جارێكی دیكە زۆر دڕندانە كەوتووەتە راوەدوونان، گرتن و شەهید كردنی هاووڵاتیانی بێزار لە دەسەڵاتە ناڕەواکەیان و بە خەیاڵی خاویان دەیانهەوێ بە ترساندن و کوشتن، دڵەڕاوكێ لە نێو خەڵكدا، شۆرشی ئەو جارەی كورد و گەلانی دیكەی ئێران بەرەو لاوازی ببەن و پاشکەشە بە شۆڕشگێڕان بكەن.
لەوەها دۆخێكدا و بۆ ئەوەی خوێنی شەهیدانی شۆرشی ژینا و رەنج و زەحمەتی تێكۆشەران بە فیرۆنەڕوا و شۆرش بەردەوام بێ و بەربەست لەبەردەم سەركوتگەریەكانی رژیمی ئاخوندیدا دروست بكرێ و جارێكی دیكە داواکان بە گوێی جیهانیاندا بدرێتەوە، داواتان لێ دەكەین لە رۆژەكانی 29 و 30 سەرماوەزی 1401 دەست بدەنە مانگرتنی گشتی و بەو شێوە لەگەڵ زیندوو راگرتنی شۆرشی ڕەوای ئازادیخوزانەتان، ئەو پەیامە بدەن بە ئاخوندە خوێنڕێژەکان، كە گرتن و زیندان و سێدارە ناتوانێ شوێن بخاتە سەر ئیرادە و هیمەتی تێكۆشەران و لە تێكۆشان و هەتا رزگاری یەكجاری بیانوەستێنن.
بەڵێ‌ بۆ مانگرتنی سەرانسەری
سەركەوێ شۆڕشی ژینا بە دروشمی: ژن ژیان ئازادی
بروخێ رژیمی دیكتاتۆر و گەندەڵی ئاخوندی


سازمانی خەباتی كوردستانی ئێران
27ی سەرماوەزی 1401
ڕێکه‌وت: 2022-12-19 20:04:32
به‌شی ( به‌یاننامه‌کان )



خوێنه‌ر ده‌توانێ ئه‌و وتاره‌ له تۆڕه‌کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کان بڵاوبکاته‌وه‌‌
ناونیشای وتار: بانگەوازی سازمانی خەبات ی كوردستانی ئێران، بۆ مانگرتنی گشتی