
هاونیشتمانیانی مەسیحی لە كوردستان و ئێران!
خاوەن باوەڕانی ئایینی مەسیح لە سەرانسەری جیهان!
بە بۆنەی یادی لە دایك بوونی حەزرەتی عیسا مەسیح(علیەالسلام) و ساڵی نوی زایینی گەرمترین پیرۆزبایی خۆم و تێكڕای هاوباوەڕانم لە سازمانی خەبات ی كوردستانی ئێران بە خاوەن باوەڕانی ئایینی مەسیح لە ئێران،كوردستان و سەرانسەری جیهان پێشكەش دەكەم.
لە كاتێكدا یادی لە دایك بوونی حەزرەتی عیسا (علیە السلام) بەرز ڕادەگرین كە گەلانی ئێران و تێكڕای خاوەن باوەڕن بە ئایینە جیاجیاكان و ئایینی مەسیح لە ئێران و كوردستان دا، لە ژێر قورس ترین ستەم و بێدادی دەسەڵاتی ئاخوندی دەچەوسێنەوە.
بە ئامانجی ڕوخاندنی دەسەڵاتی دیكتاتۆری و كۆتایی هێنان بەو جینایەت و چەوسانەوە،جەماوەری ستەملێكراو لە كوردستان و سەرانسەری ئێران لە ڕاپەڕین و مانگرتندان و ماوەی ١٠٠ سەد ڕۆژە شۆڕشێكی بە شكۆ و ڕەوا بەردەوامە.
بەرخودان و شۆڕشی ژن ژیان ئازادی (شۆڕشی ژینا)، لە مێژووی سەرهەڵدان و ڕاپەڕینی گەلانی ئێران دژ بە ستەم و جینایەتكاریی لە نەوعی خۆیدا كەم وێنە بووە، كە بە داخەوە تائێستا زیاتر لە ٦٠٠ كەس لە تێكۆشەران و خەباتكارانی كوردستان و ئێران تێیدا شەهید كراون و هەزاران كەس لە زیندان و چاڵە ڕەشەكانی دەسەڵاتی ئاخوندی دا، لە ژێر شكەنجەدان و ئازار دەدرێن.
هاونیشتمانیانی تێكۆشەر!
ئاشكرایە ئاخوندانی دەسەڵاتدار و دیكتاتۆر لە ئێراندا، هەموو هەوڵێك دەدەن كۆتایی بە ڕاپەڕین و شۆڕشی گەلانی وەزاڵە هاتووی ئێران بێنن، بەڵام نەك نەیانتوانیوە کە بەو ئامانجەیان بگەن، بەڵكو بە هۆی سەركوت و چەوسانەوەی زیاترو شەهید كردنی كچان و كوڕانی قارەمان، جەماوەر بەهێزو یەكگرتووتر لە بەرانبەر سەركوتگەران دەوێستێتەوە و بۆ ڕوخانی ئەو دەسەڵاتە دواكەوتو و دژی ئینسانیە شێلگیرو تێكۆشەرتر دەبن.
لە یادی لە دایك بوونی عیسا مەسیح و، بە بۆنەی هاتنی ساڵی نوێ ٢٠٢٣ی زایینی، سەرهخۆشی لە خانەوادەی شەهیدانی ڕاپەڕینی سەد ڕۆژی ڕابردوو دەكەم و دڵنیام دەسەڵاتی دیكتاتۆری ئاخوندی لە ناو دەچێ و هاونیشتمانیانی مەسیحی لەكوردستان و ئێران لە گەڵ تێكڕای جەماوەری ئێران و كوردستان بە ئازادی شاد دەبن و بە ئاوات و ئامانجەکانیان دەگەن.
بڕوخێ ڕژیمی دیكتاتۆری ئاخوندی
سەركەوێ شۆڕشی ڕەوای گەلانی ئێران
سازمانی خەبات ی كوردستانی ئێران
سكرتێری گشتی بابەشێخ حوسەینی
۲٤ی دیسامبری ۲۰۲۲
۳ی بەفرانباری ۱٤۰۱كۆچی خۆری
بهشی ( سکرتێری گشتی )
ناونیشای وتار: پەیامی پیرۆزبایی سكرتێری گشتی سازمانی خەبات بە بۆنەی هاینی ساڵی نوێ زایینی



پرۆژە یاسای گەمارۆی ٥٠ ساڵەی ئۆکراین بۆ سەر ڕژیمی ئاخوندی ئێران
بهشی : ههواڵی ئێران رۆژ: 2023-05-30
بێبەشکردنی حەوت بەندکراوی عەرەب لە دەستڕاگەیشتن بە چارەسەری پزیشکی
بهشی : ههواڵی ئێران رۆژ: 2023-05-29
وێرانکردنی باخ و ماڵی مامۆستا ئیبراهیم کەریمی لەلایەن بەکرێگیراوانی دەسەڵات لە شاری سنە
بهشی : ههواڵی کوردستان رۆژ: 2023-05-29