
خه‌باتمیدیا: ڕۆژی شەممە ١٠ی بەفرانباری ١٤٠١ی هه‌تاوی، (٣١ی دیسەمبەری ٢٠٢٢) لە کاتی بەڕێوەچوونی ڕێوڕەسمی چلەی ٧کەس لە شه‌هیدانی بەرخۆدانی جوانڕۆ، هێزە سه‌رکوتگه‌ره‌کانی ڕژیم ڕاستەوخۆ تەقەیان لە خەڵک کرد و بورهان ئەلیاسی لە ئەنجامی تەقەی ڕاستەوخۆی ئەو هێزانە شه‌هید کرا.
بورهان ئەلیاسی، دووکاندار و تەمەن ٢٢ ساڵ، دوای پێکرانی بە گوله‌ی هێزە به‌کرێگیراوه‌کانی ڕژیم، بۆ نەخۆشخانە گواستراوە و بەهۆی سەختی برینەکانییەوە گیانی لەدەست داوه. سه‌ره‌ڕای شه‌هیدکرانی بورهان ئه‌لیاسی، له ئه‌نجامی ته‌قه‌ی ڕاسته‌وخۆی هێزه‌کانی ڕژیم ٨ هاووڵاتی دیکەش بەسەختی بریندار بوون. به‌پێی هه‌واڵی ناوه‌ندی مرۆڤی هه‌نگاو لەنێو بریندارەکاندا منداڵێکیش هەیە و باری تەندروستی دوو کەس لەوان مەترسیدار ڕاگەیندراوە. هێزه به‌کرێگیراوه‌کانی ڕژیم سەرەڕای داخستنی ڕێگاکانی چوون بۆ گۆڕستان، لە ڕێگاکانی دەرەوە و نێو شاردا تەقەیان لە خەڵک کردووە.
به‌شی ( هه‌واڵی کوردستان )
ناونیشای وتار: بورهان ئەلیاسی، تەمەن ٢٢ ساڵ و خەڵکی جوانڕۆ بە تەقەی هێزە حکومەتییەکان شه‌هید کرا
نەتانیاهۆ ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمی بە "تەسلیمبوون" لە بەرانبەر ڕژیمی ئێران ناوبرد
به‌شی : هه‌واڵی ئێران رۆژ: 2023-06-05


بێبەشکردنی زەرتەشت ئەحمەدی راغب و مێهدی مەسکین نەواز لە پێوەندیی تەلەفۆنی
به‌شی : هه‌واڵی ئێران رۆژ: 2023-06-04

گرتن و ڕاگواستنی دوو هاووڵاتی کەمئەندامی بەلووچ بۆ شوێنی نادیار
به‌شی : هه‌واڵی ئێران رۆژ: 2023-06-04