
خه‌باتمیدیا: به‌پێی هه‌واڵ و ڕاپۆرتەکان که لە شاری جوانڕۆوە به ده‌ستی ئێمه ده‌گات، لە ئێوارەی ڕۆژی یەکشەممە ١١ی بەفرانباره‌وه دۆخی ئه‌منی ئه‌وشاره له‌لایه‌ن هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕژیم زۆر توندتربۆته‌وه و، ڕژیم هێزه سه‌رکوتگه‌ره‌کانی سوپای پاسدارانی لە شەقامەکان دا بڵاوه پێکردوه. ژمارەی بریندارەکان بەهۆی تەقەی هێزەکانی ڕژیمی ئاخوندی و بەردەوامی دەسبەسەرکردنی ناڕازییان، لەم شارەی پارێزگای کرماشان له زیادبوون دایه.
جێگه‌ی باسه ڕۆژی شەممە ڕێکەوتی ١٠ی بانەمەڕ، ژمارەیەک لە خەڵکی شاری جوانڕۆ بەنیاز بوون لە گۆڕستانی حاجی برایمی ئەم شارە یادی چلەی ماتەمینی حەوت کەس لە شه‌هیدانی ناڕازیەتیەکانی ئەم شارە بکەنەوە، به‌ڵام هه‌ر زوو لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕژیم گەمارۆدران و هەروەها هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕژیم بۆ بڵاوە پێکردنی خەڵک لە گۆڕستانی ئەم شارە، بە گازی فرمێسک ڕێژ و فیشەک ناڕازیانیان کردە ئامانج و لە ئەنجامدا گەنجێکی تەمەن ٢٢ ساڵ بەناوی بورهان ئەلیاسی شەهید کرا. ژمارەی ئەو ناڕازیانەی کە ڕۆژی شەممە بە دەمانچەی هێزە سەرکوتکەرەکان لە جوانڕۆ بریندار کرابوون گەیشتە ١٠ کەس، بەڵام بەپێی ئاماری تۆڕی مافی مرۆڤی کوردستان ئەم ڕێژەیە لانیکەم بەرزبووەتەوە بۆ ١٥ کەس و یەکێک لەو بریندارانە مێردمنداڵێکی ته‌مه‌ن ١٦ ساڵانە بە ناوی ئارمان ئەحمەدی.
به‌شی ( هه‌واڵی کوردستان )
ناونیشای وتار: زیادبوونی ژمارەی بریندارەکانی ئەم دوایەی ناڕەزایەتیەکان لە جوانڕۆ
نەتانیاهۆ ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمی بە "تەسلیمبوون" لە بەرانبەر ڕژیمی ئێران ناوبرد
به‌شی : هه‌واڵی ئێران رۆژ: 2023-06-05


بێبەشکردنی زەرتەشت ئەحمەدی راغب و مێهدی مەسکین نەواز لە پێوەندیی تەلەفۆنی
به‌شی : هه‌واڵی ئێران رۆژ: 2023-06-04

گرتن و ڕاگواستنی دوو هاووڵاتی کەمئەندامی بەلووچ بۆ شوێنی نادیار
به‌شی : هه‌واڵی ئێران رۆژ: 2023-06-04