نوێترین ههواڵهکان
پەیام بە بۆنەی ئیعدامی محەممەد میهدی كەرەمی و سەیید محەممەد حوسەینی
بهشی ( سکرتێری گشتی )

زۆر بە داخەوە سەرلە بەیانی رۆژی شەممە 17 ی بەفرانباری 1401 كۆچی خۆری ڕژیمی دژی ئینسانی ئاخوندەكان, دوو زیندانی بێ تاوانیان بە ناوەكانی محەممەد كەرەمی هاونیشتمانی كوردی خەڵكی شاری بیجار و سەیید محەممەد حوسەینی، لە دادگایەكی نمایشیدا، بە بێ بوونی پارێزەر، لە لایەن جەللادەكانی لە سێدارەداو شەهیدی کردن.
ئەو تاوانە تازەیەی دەسەڵاتی دیكتاتۆریی لە ئێران دا، جارێكی دیكە ئەو پەیامەی بە گەلانی ئێران دایەوە كە ڕژیمی دیكتاتۆریی لە ئێران، بڕیاڕی كۆتایی،بەردەوامیە لە كوشتن و درێژەدان بە جینایەت و دڕندەییە لە بەرانبەر گەلانی ئێراندا. هەر بۆیە تێكۆشان و ڕاپەڕین و شۆڕشی ژینا، شۆڕشی ژن ژیان ئازادیی، دەبێ بەردەوام بێ تا گەیشتن بە ئامانج و سەركەوتن.
پێویستە بۆ کۆتایی هێنان بە جینایەتەكانی دەسەڵاتی دژی ئینسانی ئاخوندی، ڕەوتی هاوكاری و تەبایی لە نێوان هێزە سیاسیەكان لە كوردستان و هێزە سەرانسەریەكانی ئێران كە باوەڕیان بە ئازادیی و دیموكڕاسی و مافی نەتەوەكانی ئێران و پێكەوە ژیانی بەرانبەر هەیەو، دیكتاتۆری ئاخوندی و سیستمی سەڵتەنەتی بە ناڕەوا دەزانن، توندو تۆڵ و یەكگرتوو بكرێ.
هەر بەم بۆنەوە داوا لە بەرپرس و ئەندامانی ڕێبەریی هێزو لایەنە سیاسیەكانی كوردستانی ئێران دەكەم کە با پێكەوە هەنگاو هەڵگرین بۆ كاری هاوبەش و پلاتفۆڕمی هاوبەش لە پێناو ئامانجەكانی گەلی كورد و دانیشتوانی كوردستانی ئێران.
بە ناوی خۆم و هاوباوەڕانم لە سازمانی خەباتی كوردستانی ئێران، سەرەخۆشی و هاوغەمی بە خانەوادەی شەهید محەممەد كەرەمی و شەهید سەیید محەممەد حوسەینی ڕادەگەێنم و دڵنیام كە شۆرشی گەلانی ئێران بۆ كۆتایی هێنان و ڕوخانی دەسەڵاتی دیكتاتۆریی ئاخوندیی بەردەوام دەبێ تا سەركەوتن.
سەركەوێ شۆڕشی ڕەوای گەلی کورد و گەلانی ئێران
بڕوخێ ڕژیمی دیكتاتۆریی ئاخوندیی
بابەشێخ حوسەینی
18 ی بەفرانباری 1401ی كۆچی خۆری
ڕێکهوت: 2023-01-08 17:09:07 ئەو تاوانە تازەیەی دەسەڵاتی دیكتاتۆریی لە ئێران دا، جارێكی دیكە ئەو پەیامەی بە گەلانی ئێران دایەوە كە ڕژیمی دیكتاتۆریی لە ئێران، بڕیاڕی كۆتایی،بەردەوامیە لە كوشتن و درێژەدان بە جینایەت و دڕندەییە لە بەرانبەر گەلانی ئێراندا. هەر بۆیە تێكۆشان و ڕاپەڕین و شۆڕشی ژینا، شۆڕشی ژن ژیان ئازادیی، دەبێ بەردەوام بێ تا گەیشتن بە ئامانج و سەركەوتن.
پێویستە بۆ کۆتایی هێنان بە جینایەتەكانی دەسەڵاتی دژی ئینسانی ئاخوندی، ڕەوتی هاوكاری و تەبایی لە نێوان هێزە سیاسیەكان لە كوردستان و هێزە سەرانسەریەكانی ئێران كە باوەڕیان بە ئازادیی و دیموكڕاسی و مافی نەتەوەكانی ئێران و پێكەوە ژیانی بەرانبەر هەیەو، دیكتاتۆری ئاخوندی و سیستمی سەڵتەنەتی بە ناڕەوا دەزانن، توندو تۆڵ و یەكگرتوو بكرێ.
هەر بەم بۆنەوە داوا لە بەرپرس و ئەندامانی ڕێبەریی هێزو لایەنە سیاسیەكانی كوردستانی ئێران دەكەم کە با پێكەوە هەنگاو هەڵگرین بۆ كاری هاوبەش و پلاتفۆڕمی هاوبەش لە پێناو ئامانجەكانی گەلی كورد و دانیشتوانی كوردستانی ئێران.
بە ناوی خۆم و هاوباوەڕانم لە سازمانی خەباتی كوردستانی ئێران، سەرەخۆشی و هاوغەمی بە خانەوادەی شەهید محەممەد كەرەمی و شەهید سەیید محەممەد حوسەینی ڕادەگەێنم و دڵنیام كە شۆرشی گەلانی ئێران بۆ كۆتایی هێنان و ڕوخانی دەسەڵاتی دیكتاتۆریی ئاخوندیی بەردەوام دەبێ تا سەركەوتن.
سەركەوێ شۆڕشی ڕەوای گەلی کورد و گەلانی ئێران
بڕوخێ ڕژیمی دیكتاتۆریی ئاخوندیی
بابەشێخ حوسەینی
18 ی بەفرانباری 1401ی كۆچی خۆری
بهشی ( سکرتێری گشتی )
خوێنهر دهتوانێ ئهو وتاره له تۆڕهکۆمهڵایهتیهکان بڵاوبکاتهوه
ناونیشای وتار: پەیام بە بۆنەی ئیعدامی محەممەد میهدی كەرەمی و سەیید محەممەد حوسەینی
ناونیشای وتار: پەیام بە بۆنەی ئیعدامی محەممەد میهدی كەرەمی و سەیید محەممەد حوسەینی



پرۆژە یاسای گەمارۆی ٥٠ ساڵەی ئۆکراین بۆ سەر ڕژیمی ئاخوندی ئێران
بهشی : ههواڵی ئێران رۆژ: 2023-05-30
بێبەشکردنی حەوت بەندکراوی عەرەب لە دەستڕاگەیشتن بە چارەسەری پزیشکی
بهشی : ههواڵی ئێران رۆژ: 2023-05-29
وێرانکردنی باخ و ماڵی مامۆستا ئیبراهیم کەریمی لەلایەن بەکرێگیراوانی دەسەڵات لە شاری سنە
بهشی : ههواڵی کوردستان رۆژ: 2023-05-29