له‌سه‌رهێل 88
دووشه‌مه‌‌ 15 جۆزه‌ردان 2723
سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران
ڕاگەێندراو بەبۆنەی شەهید بوونی پێشمەرگە و کادرێکی قاره‌مانی سازمانی خه‌بات

جەماوەری خەباتكاری كوردستان!
پێشمەرگە قارەمانەكان و هاوباروەڕانی سازمانی خەباتی كوردستانی ئێران!
بەداخێکی گرانەوە رایدەگەێنین کاک مستەفا ئـەحمەدنژاد ناسراو بە “دیار خەبات”، پێشمەرگەو كادری دڵسۆزو قارەمانی سازمانی خەبات لە كاتی بەڕێوەبردنی ئەركی تەشکیلاتی لە ناوخۆی كوردستانی ئێران دا، بە پیلانی خۆفرۆشان لەلایەن هێزە بەكرێگیراوەكانی ڕژیمی ئاخوندی شەهید كرا.
شەهید دیار قارەمانانە و وەك نەریتی خەباتیە بە باوەڕەكان، لە ڕوبەڕوبونەوە لەبەرانبەر هێزەکانی رژیمی ئاخوندی شەهید ‌دەکرێ و تێكەڵ بە كاروانی شەهیدانی سەرفرازی گەلی كوردو ڕێبازی پاك و بێگەردی سازمانی خەبات ی كوردستانی ئێران دەبێ‌.
شەهید دیار پێشمەرگەو كادری بە بیروباوەر و فیداکار، تا دوایین ساتەکانی ژیانی بەبڕیار و وەفادار بە رێبار و رێگەی پیرۆزی سازمانی خەبات مایەوە.
سازمانی خەبات ی کوردستانی ئێران سەربەرزە بە بوونی رۆڵەی فیداکاری وەک شەهید دیاری تێكۆشەرو بە باوەڕ. بێگومان خەباتیەكان بە گیانبازی و بە خوێنی گەشیان دەیسەلمێنن و سەلماندویانه کە ڕێبازی سازمانی خەبات ڕێبازی كوردایەتی ڕاستەقینەو ئازادیخوزای كەم هەڵەو بێ‌ پەڵەیە.
بەبۆنەی شەهیدكرانی كاك دیار پرسە و سەرەخۆشی بە خانەوادەو خزمان و هاورێیانی لە ریزەکانی سازمانی خەبات و خەڵكی كوردستان ڕادەگەێنین و بەڵێنیمان بۆ خەڵكی كوردستان دووپات دەكەینەوە كە سازمانی خەباتی خۆێناوی لە تێكۆشان و شۆڕشی نەتەوەیی و نیشتمانی و كوردایەتی و ئازادیخوزایی ڕاستەقینە تا گەیشتن بە دوا ئامانجەكانی نەتەوەی کورد و ڕوخانی دەسەڵاتی خۆسەپێن و دیكتاتۆری ئاخوندی بەردەوام دەبێ‌.
هەزاران درود بۆ رۆحی شەهید دیار و تێكڕای شەهیدانی ڕێگەی ئازادی و شەهیدانی شۆڕشی ژینا، ژن ژیان ئازادی
سەركەوێ‌ خەباتی مافخوازانەی گەلانی ئێران
بروخێ رژیمی دیكتاتۆری ئاخوندی
بەردەوام دەبێ كاروانی سەربەرزانەی سازمانی خەبات و شەهیدان

سازمانی خەبات ی کوردستانی ئێران
کۆمیسیونی سیاسی نیزامی
۲۲ ی بەفرانباری ۱٤۰۱ کۆچی خۆری
ڕێکه‌وت: 2023-01-13 12:40:53
به‌شی ( به‌یاننامه‌کان )



خوێنه‌ر ده‌توانێ ئه‌و وتاره‌ له تۆڕه‌کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کان بڵاوبکاته‌وه‌‌
ناونیشای وتار: ڕاگەێندراو بەبۆنەی شەهید بوونی پێشمەرگە و کادرێکی قاره‌مانی سازمانی خه‌بات